Print this page

نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد

"نوری مالیكی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ یاوه‌ری شاندێک له شاری سلێمانی سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال -یان كرد.

 "نوری مالیكی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ یاوه‌ری خوزه‌یه‌ر خوزاعی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و شێخ خه‌ڵه‌ف و ئه‌بو ره‌حاب و عه‌لی موسه‌وی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 26-7-2014، گه‌یشتنه‌ شاری سلێمانی و سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال -یان كرد و له‌ دیدارێكدا وه‌فدی میوان به‌خێرهاتنه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد و له ‌نزیكه‌وه‌ باری ته‌ندروستیان پرسییه‌وه‌.

 "نوری مالیكی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد.

 سه‌ردانه‌كه‌ی "نوری مالیكی" بۆ شاری سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردن و هه‌واڵپرسینی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال-ـه‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خاكی نیشتمان.

 

 

PUKmedia تایبه‌ت

 

Read کد خبر: 285