دوای ئەوەی رۆژی 19ی ئەم مانگە سەرۆك تاڵەبانی لەوڵاتی ئەڵمانیا گەڕایەوە، جگە لەسەركردەكانی هەرێمی كوردستان سەركردە عیراقیەكانیش سەردانیان كرد.
لەچەند رۆژی رابردوشدا هەریەك لەنوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق و خوزەیر خوزاعی جێگری پێشوی سەرۆك كۆمارو عەممار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لەعیراق و عادل عەبدولمەهدی جێگری پێشوی سەرۆك كۆماری عیراق لەشاری سلێمانی سەردانی مام جەلال-یان كردو لەنزیكەوە لەباری تەندروستیان پرسیەوە.