بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی ئیرنا، "حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر" باڵوێزی ئێران له عێراق شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ "فوئاد مه‌عسوم" سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق دیدار و چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا. دانایی فه‌ر یه‌که‌مین باڵوێزی بیانی دانیشتووی عێراقه که له‌گه‌ڵ "فوئاد مه‌عسوم" وه‌کوو سه‌رۆک کۆمار دیدار ده‌کات و له‌و جاوپێکهوتنهدا، وێڕای پیرۆزبایی کردنی هه‌ڵبژاردنی "فوئاد مه‌عسوم" له‌م پۆسته، خۆشحاڵی خۆی له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ڕه‌وتی سیاسی و پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق، له ماوه‌ی دیاریکراوی ده‌ستوور ده‌ربڕی. له به‌رانبه‌ردا "فوئاد مه‌عسوم" ده‌ستخۆشی کرد له پشتیوانییه‌کانی ئێران له ڕه‌وتی سیاسی عێراق و ئاماژه‌ی دایه پێوه‌ندییه باشه‌کانی ئێران و عێراق و وتی: ئێمه هه‌رگیز پێوه‌ندییه باشه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران به تایبه‌ت له سه‌رده‌می خه‌بات دژی ڕژێمی سه‌دام له بیر ناکه‌ین. هه‌ر دوو لایه‌ن له‌م دیداره ڕێگاکانی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی نێوانیان لێکدایه‌وه و جه‌ختیان کرد که به تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندییه‌کان له یه‌که‌مایه‌تی به‌رنامه‌کانی هه‌ر دوو لادایه.