امروز: هەینی 29 ئازار 2024 برابر با 29 ئازار 2024

نازم دەباغ: لە چاوەڕوانی ئەوەداین ئابڵۆقە ئابوورییەکان بە تەواوی لەسەر ئێران لابچێت

نازم دەباغ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە چاوەڕوانی ئەوەداین کە ئابڵۆقە ئابوورییەکان بە تەواوی لەسەر ئێران لابچێت و کەشووهەوای چالاکییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە نیسبەت وڵاتانی دیکەوە زیاتر بکرێت.

 بەپێی ڕاپۆڕتی بەشی سیاسیی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامەی "دونیای ئیقتساد" لە مەلەفێکدا تایبەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، وتووێژێکی لەگەڵ نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کردووە و لە سەرەتای ئەم چاوپێکەوتنەدا هاتووە: حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دێرزەمانەوە پەیوەندیی سیاسی، کەلتووری و کۆمەڵایەتی باشیان لەگەڵ یەکتری هەبووە کە ئەم پەیوەندییانە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن ڕووی لە زیادبوون کردووە. هەرێمی کوردستانی عێراق ئاسایشی زیاتری لە بەراورد لەگەڵ وڵاتی عێراق هەیە و ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا ئێرانییەکان لەم ناوچەیە سەرقاڵی چالاکی ئابوورین. ئێران دوو سەرکونسوولی بە ناوەکانی هەولێر و سلێمانی لەم ناوچەیە هەیە و بەلابردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی کە لەسەر ڕێگادان پێداگری دەکات، تاکوو پەیوەندیی نێوان دوو لایەن بەربڵاوتر بێت، پەرە بستێنێت و بەهێزتر لە هەمیشە ئەم پەیوەندییانە بەرەوپێشەوە بچێت.
نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەم وتووێژەدا ئاماژە بە کۆسپ و ئاستەنگەکانی ئەم ڕێگایەدا دەکات و رێگەچارە و پێشنیارە گرینگ و بەرچاوەکانی دەخاتوو ڕوو.
 
*بەڕێز دەباغ، ئەرکی سەرەکی ئێوە لە وڵاتی ئێران چییە؟
- من نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێرانم. ئەرکی ئێمە هاوئاهەنگی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ کوردستانی عێراقە. ئەم هاوئاهەنگییە لە هەموو بوارەکاندا، لەوانە: لایەنەکانی سیاسی، کەلتووری، ئابووری و ... لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقدایە.
 
*کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیسبەت وڵاتانی دیکە، نزیکایەتیی زیاتری لەگەڵ کوردستان و عێراق هەیە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە وڵاتی تورکیا لە لایەنی ئابوورییەوە لە پێش ئێرانەوەیە. بەبڕوای ئێوە هۆی ئەم جیاوازییە چییە؟
- بە باوڕی من نزیکایەتیی کەلتووری و ئایینی لە نێوان دوو وڵاتدا باشە و ئەم بابەتە پەیوەندییەکی بە ئاستی لایەنی ئابوورییەوە نییە.
لە هەمان کاتیشدا، لە چالاکییە ئابوورییەکاندا جیاوازی لە نێوان تورکمان و فارس و عێراقیدا نییە. ئەم بابەتە پەیوەستە بە سیاسەتی وڵاتەکانەوە و پەیوەندیی بە ڕوانینی ئەوان بە ئابوورییە هەیە. بابەتی یەکەم پەیوەستە بە ئابڵۆقەی ئێران و سیاسەتەکان و پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دیکەوە و هەروەها گرفتەکانی بانکیی کە لە رێگرە سەرەکییەکان دێنە ئەژمار. بابەتی دووەم پەیوەستە بە سیاسەتەکانی وڵاتی ئێران لە پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لایەنی تەرکیزەکەی لەم پەیوەندییەدا کە جیاوازی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا هەیە. ئێران لە لایەنی ئەمنییەتییەوە بە مەسەلەکاندا دەڕوانێت، بە ڕادەیەک کە پارێزگارانی ئێرانی لە سنووری کوردستان بە جیاتی تەرکیزی زیاتر لە پێکهێنانی پیشە بۆ خەڵکی ناوچەکە، لەسەر پێکهێنانی ئەمنییەت لە ناوچەکەدا پێگری دەکەن، ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا بە پێچەوانەی ئێرانە. تورکیا زیاتر ڕوانینی ئابووری هەیە و پێی‌وشوێنی بەهێزکردنی چالاکییەکانی ئابووری وڵاتەکەیەتی لە کوردستاندا. ئەوان ئەم بابەتە بۆ پێکهێنانی ئەمنییەت لە وڵاتی خۆیان بە پێویست دەزانن. هەڵبەت مەبەستم لە سیاسیەتی ئێران، سیاسەتی پارێزگاکانە، نە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیسبەت کوردستان و وڵاتی عێراق.
لە داموودەزگاکانی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێویستی بە بنکەی هاوبەشی ئابووری نێوان ئێران و عێراق بوونی هەیە کە دوای ڕووخانی سەدام دامەزرا و ئێمە وەکوو نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران، پێی‌وشوێنی کارەکانی ڕۆژانە و پارێزگایی دەکەین. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەرکەکانی ئێمە دەبێت مەسەلە گەورەکانی نێوان کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەخۆ بگرێت. بۆ نموونە، کاتێک کە چالاکی ئەم نووسینگەیە دەستی پێکرد، لە ساڵی 2001ـ 2000، سەد میلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا چالاکیمان نەبوو. بەڵام ئێستا چالاکییەکانی ئابووری لە 13 میلیارد دۆلار نزیک بۆتەوە. تەنیا جیاوازیی ئەوەیە کە چالاکییەکانی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە پێناو ئیستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا نییە، بەڵکوو زۆربەیان سیستەمی پیلەوەرییە. بۆ نموونە لەو ساڵانەی کە ئاماژەم پێکرد، لە سلێمانی ئەنجوومەنی کۆمپانیا ئێرانییەکانمان هەبوو کە لەم ناوچەیەدا نزیکەی 400 کۆمپانیای ئێرانی چالاکیان دەکرد. بە هۆی جۆراوجۆرەوە بەداخەوە کۆمپانیاکان بەجیاتی ئەوەی کە ژمارەیان زیاتر بکرێت، کەمبوونەوە و تا نزیکەی 20 کۆمپانیا دابەزی. بەڵام تورکەکان کە لە پێشوودا نزێکەی 80 کۆمپانیایان هەبوو، ئەمڕۆکە بە هۆی چەلاکی ئابووریی بەربڵاو و سیاسەتە تیجاری و بازرگانییەکانەوە، زیاتر لە 1200 کۆمپانیای چالاکی لە کوردستانی عێراق هەیە. نابێت ئەوە لەبیربکەین کە بە درێژایی مێژوو پەیوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردستان لەگەڵ خەڵکی عێراق بەگشتیی پەیوەندییەکی باش بووە و هاوکارییەکی زۆیان پێکەوە بووە کە دەبێت گەشەی پێبدەین. بابەتێکی دیکە، مەسەلەی هەڵسووکەوتی ئێرانییەکان لە سەر سنوورە. هەر وەکوو ئاماژەم پێکرد، ئەمڕۆکە هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی هەیە، بەڵام جیاوازییەکە لەوەدایە کە کەسێکی عێراقی یا کورد، لە فڕۆکەخانەی تورکیا ڤیزا وەردەگرێت و دەچێتە ناو تورکیاوە بەڵام لە ئێران سیستەم بە شێوازێکی دیکەیە.
 
*مەبەستتان ئەوەیە کە ئەم دەرفەتە ناڕەخسێت کە کەسێک لە کوردستان و عێراق بەم شێوەیە بێتە ناو ئێرانەوە.
- بەڵێ، ئەو ئیمکانە لە ئێران پێکنەهاتووە و خەڵکان دەبێت بڕۆن لە یەکێک لە کۆنسوولگەرییەکانی ئێران لە کوردستان ڤیزا وەربگرن. هەڵبەت مەرجەکان بە نیسبەتی پێشوو هاسانتر بۆتەوە، بەڵام پێشوازی لە سنووری تورکیا و ئێران جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ یەکتری هەیە. ئێمە هیوادارین هاتووچۆ لە سنووری ئێران لە 24 کاتژمێردا بەردەوام بێت. بەڵام باروودۆخ لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سنووری ئێران جیاوازی هەیە و بۆ هاتووچۆ گونجاوە. دەروازە سنوورییەکان لە 24 کاتژمێردا کاردەکەن، واتە لە دوو شیفتی 12 کاتژمێریدا. سێ دەروازەی سنووریش بۆ ڕۆژی مەبادا و دەرفەتێکیش بۆ چاوەڕوانی دابینکراوە. بەداخەوە سنووری ئێران تەنیا دوو دەروازەی هەیە و بە پێی ئەوەی کە ڕۆژانە لە نێوان 3 تا 6 هەزار کەس وەکوو موسافیر هاتووچۆ دەکەن، یەک کەناڵی هاتن و کەناڵێکیش بۆ ڕۆیشتن دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی هاتووچۆ. مەسەلەکەی دیکە پشکنینە و ڕەوتی پشکنینی جانتای گەشتیارەکانە کە بە تەکنەلۆژیا نوێیەکان جێبەجێی ناکرێت. ئەگەر موسافیرەکان هاتووچۆکەیان بەپێی پێویست نەبێت سەفەر ناکەن. دەبێت بزانین نیسبەتی بازرگانان یا سەرمایەدارانی ئێمە لە بەراورد لەگەڵ گەشتیارەکان شایەد سەتا دەش نەبێت و هۆی ئەوەی کە کاری پیلەوەری بکەن، ئەو مەسەلەیەیە کە ئاماژەم پێکرد.
سرنجی ئەوە بدەن کە ئاسانکاری لە دانی ڤیزای مانەوە و ئەوەی کە کەسانێک بتوانن لەم وڵاتە نووسینگە بکەنەوە، ژمارەی بانکی و مۆڵەتی مانەوەی کاریان هەبێتیش خاڵێکی سەرەکییە کە دێتە ئەژمار. لە ڕاستیدا ئەم باروودۆخە تا ئێستا بەو شێوەیەی کە دەبێت بواری بۆ نەڕەخساوە. لەو کاتەی ئێستادا تەنیا سیستەمی پیلەوەرییە یانی کڕین و فرۆشتن لە ڕێگای بازارچە سنووریەکانەوە جێبەجێی دەکرێت نە لە ڕێگای پێکهاتنی کۆمپانیا گەورەکان.
 
* ئەمڕۆ باروودۆخی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە عێراقیدا چۆنە؟
ساڵی پار ئاغای سەعیدلوو بۆ یەکەمین جار وەکوو جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە چوارچێوەی هەیئەتی دەوڵەت سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەوێی سیمینار و کۆنفڕانسیان سازکرد و بۆ یەکەمین جار توانیمان ئەم مەسەلەیە بخەینە بەر باس. بەداخەوە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ڕابردوودا کەرەکانیان دەرئەنجامی پۆزێتیڤی لە حکوومەتی هەرێمدا نەبووە.
هەڵبەت دەبێت بڵێیم ئەگەر دوو کۆمپانیا بوونی هەبێت یەکیان ئێرانی و ئەوی دیکەشیان تورک، ئێمە کۆمپانیا ئێرانییەکە هەڵدەبژێرین. چەندین کۆمپانیا لە کوردستان هاتوونەتە ناو کارەوە، لەوانە: کۆمپانیاکانی ئستاتووس، کیسۆن، عمراب و چەندین کۆمپانیای دیکە ئەم کۆمپانیا ئێرانیانە ئەمساڵ نزیکەی یەک میلیارد دۆلار لە هەرێمی کوردستاندا کاریان کردووە.
 
*بە لەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنی ئاغای ڕووحانی لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە و هاتنە سەر کاری دەوڵەتیی مشوور و هێوا، داهاتوو چۆن دەبینن؟
- من بە گشتیی گەشبینم. ئەو مەسەلانەی کە لە ڕابردوودا بووە تا ڕادەیەک چارەسەرکراوە. سیاسەتەکانی دەوڵەتی نوێی ئێران بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق داهاتووی چالاکییەکانی ئابووری بە گەشبینی زیاترەوە ببینن. یەکەم، ئابڵۆقەکان ڕاوەستێت و هیوادارین بە تەواویی لابردرێت و کەشووهەوای چالاکییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە نیسبەت وڵاتانی دیکەوە زیاتر بکرێت.
 
*ڕۆڵی بنکەی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و عێراق لە ئێران چۆن هەڵدەسەنگێینن؟
- بە بڕوای من ڕۆڵی بنکەی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق پۆزێتیڤ هەڵدەسەنگێنم. هەم لە سەردەمی ئاغای دانایی فەر و هەمیش لە سەردەمی ئاغای کازمی قومی، توانیمان گەشە بە چالاکییەکانمان بدەین.
 
*ئەگەر وتەیەکی تایبەتتان هەیە بفەرموون.
لە دوایین وتەمدا تەرکیز دەخەمە سەر بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەنییەکانی ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان. لە ڕاستیدا ئێمە و کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت لە زیاترکردن و بەرەوپێشبردنی چالاکییەکانی سنووری، لە پێناو پێشوازیی خەڵکی و پێشوازیی بازرگانەکان هەوڵبدەین و باروودۆخەکە بگۆڕین. بە جۆرێک کە خەڵکی متمانەی زیاتریان بە هاتووچۆکان هەبێت و هەست بکەن بۆ ولاتی خۆیان گەڕاونەتەوە. هەر وەکوو ئاگادارن لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە کوردەکانی هەرێم لە ئێران زەماوەندیان کردووە و پەیوەندیی خزمایەتییان لەگەڵ ئێرانییەکاندا هەیە کە ئەوە نیشاندەری وێکچوونە کەلتووریی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە بەهێزەکانە کە لە نێوان دوو وڵاتدا لە ئارادایە.
 
 
 
http://kurdpress.ir/NSite/FullStory/News/?Id=31810#Title=%0A%09%09%09%09%09%09%09%09نازم دەباغ: لە چاوەڕوانی ئەوەداین ئابڵۆقە ئابوورییەکان بە تەواوی لەسەر ئێران لابچێت%0A%09%09%09%09%09%09%09

 

Read کد خبر: 234

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی