له‌م سه‌ردانه‌دا كه سه‌ردانێكی حیزبییه وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كه له"ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، دكتۆ خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ، محه‌مه‌د یوسف" پێكهاتووه‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و ئێران له‌سلێمانی هاوڕێیه‌تی به‌رهه‌م ساڵح دهكهنو وا بڕیاره چاویان به‌گه‌وره به‌رپرسانی ئێران بكه‌وێت. ئاوێنه سه‌باره‌ت به‌ئامانج‌و گرنگی ئه‌و سه‌ردانه، چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌ی نازم عومه‌ر ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێران كرد.
ئاوێنه: باس له‌وه ده‌كرێ كه ئێران نیگه‌رانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقه دوای مام جه‌لال، بۆیه به‌دوای به‌دیلی ئه‌ودا ده‌گه‌ڕێ، به‌بڕوای ئێوه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نه‌وشیروان مستهفاو هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رهه‌م ساڵح چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌م مه‌سه‌له‌وه هه‌یه؟
نازم عومه‌ر: له‌ڕاستیدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، واته دوای ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه وا بوو دكتۆر به‌رهه‌م كابینه‌كه‌ی راده‌ستی كاك نێچیرڤان بكات، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیار وابوو سه‌ردانی ئێران بكات. دواتر به هۆی چه‌ند رووداو‌و گرفتێكه‌وه كه هاته‌پێش سه‌ردانه‌كه‌ی دواخرا بۆ ئێستا. پێموانییه ئه‌م سه‌ردانه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌بێ. ئه‌م سه‌فه‌ره ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕایه له‌سه‌ر دوا گۆڕانكاری‌و پێشهاته سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقه‌وه‌و هه‌روه‌ها پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو به‌گشتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه. هه‌روه‌ك ئاگادارن له‌كوردستان هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی كوردستان‌و عێراق. دوایین كهسو هێز كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دروستكردووه به‌ڕێز كاك "نه‌وشیروان مسته‌فا"، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو كه له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد.
ئاوێنه: ئایا ئه‌م سه‌ردانانه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێران هه‌وڵده‌دات یهكێتیو گۆڕان لێكنزیك بكاته‌وه؟
نازم عومه‌ر: من پێموایه ئه‌م جۆره هه‌وڵانه ئه‌گه‌ر تا ئێستاش نه‌بووبێ، ده‌بێ ببێ‌و ئه‌م دوو هێزه لێكنزیك بكاته‌وه، چونكه ده‌زانن ئه‌مڕۆ یه‌كڕیزیی كورد گرنگه‌و یه‌كڕیزیی هێزه سیاسییه‌كانی ناو عێراق گرنگه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كورد وه‌ك هێزێكی پته‌وو یه‌كگرتووانه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا پێكبێنێت. كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییهكانیدایه كه هاوپه‌یمانیی كورد‌و شیعه به‌هێز بێ.
به‌هێزبوونی هاوپه‌یمانی كورد‌و شیعه‌ش به‌به‌هێزبوونی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورده. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه بڵێین ته‌نیا گۆڕان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی من هه‌ستی پێده‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه وابوو كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان: كۆمه‌ڵی ئیسلامی،
یه‌كگرتووی ئیسلامی، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، حیزبی ئاینده، حیزبی سۆشیالیست په‌یوه‌ندی هه‌بێ. ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا جێگای خۆیان هه‌یه‌و په‌یوه‌ندییان هه‌یه
ئاوێنه: كهواتهدهكرێ بڵێین مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانانه ئه‌وه‌یه كه ئێران ده‌یه‌وێ كورد‌و شیعه زیاتر لێكنزیك بكاته‌وه له‌عێراقدا؟
نازم عومه‌ر: ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی هه‌وڵده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌عێراق ئاسایش‌و ئارامی هه‌بێ. به‌تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. جێگیربوونی ئاسایش‌و ئارامی له‌عێراق به‌دۆستایه‌تی هاوكاری‌و هاوپه‌یمانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق ده‌بێت. نه‌ته‌نیا هاوپه‌یمانی كورد‌و شیعه، به‌ڵكو به‌بڕوای به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی سوننه‌ش له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی.
ئاوێنه: ئێران هه‌میشه سۆزێكی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێتی‌و ئه‌گه‌ر وای حیساب بكه‌ین ناوچه‌ی سه‌وز هه‌بووه، هۆكاری ئه‌مه چییه؟
نازم عومه‌ر: مام جه‌لال وته‌یه‌كی هه‌یه كه ده‌ڵێ " ناتوانی جوگرافیا بگۆڕی"، كۆماری ئیسلامی‌و هه‌رێمی كوردستانیش سنوورێكی هاوبهشو دوور‌و درێژیان پێكه‌وه هه‌یه. به‌شێكی زۆری ئه‌م سنووره‌ش، ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی لێبووه. به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌و به‌شێكیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه شوێنی بنكه‌و باره‌گاكانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و سنورانه بوو كه لای كۆماری ئیسلامییه. ئه‌وه‌ش زه‌روره‌تی خهباتو تێكۆشان وایكرد كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌وكاته‌وه تا ئێستا به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت. نابێ ئه‌مه ته‌نیا له‌یه‌ك روانگه‌وه ببینین‌و بڵێین یه‌كێتی نیشتمانی‌و كۆماری ئیسلامی، به‌ڵكو به‌بڕوای من ده‌بێ ئاوا سه‌یر بكرێ كه كۆماری ئیسلامی سنورێكی زۆری له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه كه به‌شی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه‌و له‌هه‌رێمیش به‌شی زۆری پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه. بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ئه‌و په‌یوه‌ندییه پێویسته.
ئاوێنه: له‌م دواییانه‌دا نێوانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ساردیی تێكه‌وتووه‌و ده‌وترێ پارتی به‌لای توركیادایه. پێتوایه ئێران ده‌ست له‌پارتی هه‌ڵبگرێت؟
نازم عومه‌ر: له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێدا، كۆماری ئیسلامی ده‌ست له‌كورد هه‌ڵناگرێ. پارتی دیموكراتی كوردستانیش هێزێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ره له‌كوردستان‌و شانبه‌شانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ورو كاریگه‌رییان هه‌یه له‌دروستكردنی بڕیاری سیاسی‌دا. بمانهوێو نه‌مانه‌وێ له‌كوردستانی عێراق ئه‌و دوو هێزه زۆرینه‌ن، بۆیه هه‌ست به‌وه ناكه‌م. هه‌روه‌ها سنووری هه‌رێمی كوردستانیش ده‌وره دراوه بهتوركیاو ئێران‌و سوریاوه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه پێویسته. به‌هه‌مان پێوه‌ریش كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سنوورێكی درێژی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌سه‌ره‌وه سنوورێكی زۆری له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه.
ئاوێنه: به‌مدواییه وه‌زیری ئیتلاعات رایگه‌یاند كه 20 كه‌سیان له‌سه‌ر كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كانیان ده‌ستگیر كردووه. وتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌وڵاتانی دراوسێی ئێران كه‌ڵك وه‌رگیراوه. وه‌ك ده‌وترێ ئاماژه‌كه‌ی وه‌زیری ئیتلاعات مه‌به‌ستی هه‌رێمی كوردستان بووه. تاچه‌نده له‌م باره‌وه ئاگادارن؟
نازم عومه‌ر: ئه‌وه‌ی ئێمه ههستیپێدهكهین باسكردنی ده‌وڵه‌ته دراوسێكانی ئێران، ته‌نیا مه‌به‌ستی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی سنووره‌كانی دیكه‌شه. ئازهربایجانو ئه‌و سنوورانه‌ی سه‌ره‌وه. چه‌ندین جار باسكراوه كه ئازه‌ربایجان بۆته شوێن‌و مه‌كۆی ئیسرائیلیه‌كان. ئێمه بۆ ته‌نیا هه‌موو تاوان‌و گوناحه‌كان بێنینه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. من به شتێكی سروشتیی ده‌زانم كه وڵاتێكی وه‌كو ئێران كه سنورێكی كوردستانی عێراق، سنورێكی توركیا، سنورێكی سۆڤیه‌تی پێشوو بێ كه بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌ت دابه‌ش بووه، ئه‌مانه شوێنی حه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامین. بۆیه من ناتوانم گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكه‌م‌و بڵێم له‌سه‌دا سه‌د له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه‌س نایه‌ت. سنوورێكی فراوانمان هه‌یه.
ئاوێنه: له‌مباره‌وه هیچتان به‌فه‌رمی پێ رانه‌گه‌یه‌نراوه؟
نازم عومه‌ر: تا ئێستا نا هیچمان پێڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵكو ئێمه خۆمان له‌كاتێكدا كه ئه‌و قسانه‌مان گوێ لێبووه، داوامان لێكردون كه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌مباره‌وه هه‌یه له‌لیژنه تایبه‌ته‌كانی نێوانماندا كه كۆده‌بنه‌وه به‌ڵگه‌كان بخه‌نه روو. خۆشم وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین چاوپێكه‌وتنم هه‌یه كه ئه‌مه‌م به‌درۆ خستۆته‌وه كه ئیسرائیل له‌كوردستان بێ.
ئاوێنه: ئایا له‌م دیدار‌و سه‌ردانانه‌دا باسی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێت كه له‌هه‌رێمی كوردستانن؟
نازم عومه‌ر: من كاتی خۆی تهعلیقێكم له‌سه‌ر ئه‌م مهسهلهیهداو وتم "سفره‌ی نانخواردن خوێشی له‌سه‌ره‌و بێ خوێ نابێ". بێگومان هه‌ندێ بابه‌ت هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به‌سنووری هه‌ردوولاو ئاسایشی هه‌ردوولاوه هه‌یه باسده‌كرێت. سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی هیچ لایه‌كی كێشه‌كه ناده‌ین