امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ تاران

تاران- که‌مێک پێش ئێستا سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی باڵای هه‌رێم گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران.

به‌ پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی نۆڤیمبێر/20ی گه‌ڵاڕێزان نێچیرڤان بارزانی و وفدی هاوڕێی گه‌یشتنه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئاباد.

به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و له‌وانه‌ش، حسێن ئه‌میرعه‌بدوڵڵاهیان،جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران،مه‌جید ئه‌لشێخ، باڵوێزی عێراق له‌ ئێران و نازم عومه‌ر ده‌باغ، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران پێشوازییان له‌ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد.

دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێی بابه‌ته‌ سیاسی و دیپلۆماسییه‌کانی ناوچه‌که‌ ،باس له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران- هه‌ولێر له‌ هه‌موو بواره‌کاندا له‌ به‌رنامه‌ی کاری وه‌فدی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت.
دوکتۆر فازڵ میرانی، سکرتێری مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشتی هه‌ورامی،وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێم، هێرش موحه‌ڕڕه‌م، سه‌رۆکی گرووپی سه‌رمایه‌دانه‌ریی هه‌رێمی کوردستان، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئازاد به‌رواری و سه‌فین دزه‌یی له‌م سه‌فه‌ره‌ دوو ڕۆژه‌دا نێچیرڤان بارزانی هاوڕێی ده‌که‌ن.
ڕه‌نگه‌ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆک کۆماری ئێران، ئه‌گه‌ر له‌و دووڕۆژه‌دا له‌ تاران بێت، دیدار بکات.
وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ولێر. 
 
 کوردپرس
 

 

 

Read کد خبر: 220

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی