امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نێچیرڤان بارزانی هه‌ولێری به‌ره‌و تاران به‌جێهێشت

تاران- نازم عومه‌ر ده‌باغ، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئێران ڕایگه‌یاند: تا کاتژمێری 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌گاته تارانی پایته‌ختی ئێران.

ده‌باغ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس وتی: بڕیاره‌ نێچیرڤان بارزانی له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و نوێنه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ پێشوازی لێده‌کرێت.

 

وتیشی: دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاوتوێی بابه‌ته‌ سیاسی و دیپلۆماسییه‌کانی ناوچه‌که‌ ،باس له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران- هه‌ولێر له‌ هه‌موو بواره‌کاندا له‌ به‌رنامه‌ی کاری وه‌فدی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت.

 

نازم ده‌باغ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری دیداری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ دوو ڕۆژی سه‌فه‌ری نچێرڤان بارزانی له‌ تاران بێت، له‌گه‌ڵیا دیدار ده‌که‌ن.

وتیشی: وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ تاران به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێده‌هێڵێ.

کۆدی بابه‌ت: 19881  |  به‌روار: ۱۳۹۱/۸/۲۰ |  کاتژمێر: 16 : 40

 

Read کد خبر: 219

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی