له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستاكه‌دا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراقی، به ناردنی شاندێك هه‌نگاوێكی گرینگ بوو كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندییه‌كانی پته‌وبكات, وتیشی, ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردولا گه‌یشتۆته نزیكه‌ی حه‌وت ملیار دولار.
نازم ده‌باغ له تاران سه‌باره‌ت به سه‌ردانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق بۆ ئێران, گوتیشی: له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستاكه‌دا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراقی، هه‌نگاوێكی گرنگ بوو، كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندییه‌كانی پته‌وبكات به تایبه‌تی شاندێك له‌و ئاسته‌دا به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس, ده‌توانین بڵێین سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدان به چالاكییه‌كانی ئابووری، بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری بوو، كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا قۆناغی هاوكاریكردن بۆ به‌ره‌و باشتر ده‌گوازێته‌وه.
ئاماژه‌یدا: به پێی ئه‌و زانیارانه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقدا گه‌یشتۆته نزیكه‌ی حه‌وت ملیار دولار، دیاره پێشبینی ده‌كرێت كه بۆ ساڵی داهاتوو زیاتریش بێت و به تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دیاره مه‌سه‌له‌ی هاوبه‌شی بازرگانی له نێوان ئێران و عێراقدا په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینی هه‌یه له‌وه‌ی كه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای دروستبوونی عێراقی نوێ‌دا و هه‌روه‌ها پێش عێراقی نوێش، ناوچه ئازادكراوه‌كان هه‌میشه متمانه‌یان له‌سه‌ر جوڵان و چالاكییه‌كانی بازرگانی نێوانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كانی دیكه بووه، بۆیه ئه‌و به‌رده‌وامبوونه گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌كرێت باسی بكه‌ین كه هاوبه‌شێكی باشن له‌گه‌ڵ یه‌كدا بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی بازرگانی، ئابووری و سه‌رمایه‌گوزاری.
ده‌باغ روونیكرده‌وه: له حه‌قیقه‌تدا ئێمه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌كه‌دا پێگه‌یه‌كی جوگرافی و سیاسی و هه‌روه‌ها گرینگییه‌كی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ره‌چاوی ئه‌و گرینگییه بكات وه‌كوو چۆن له ڕابردوو كردوویه‌تی و له ئێستاشدا ده‌یكات بۆ ئاینده‌ش گرینگه كه ئه‌و هاوكاری و په‌یوه‌ندیانه و پێویستی به زیاتر چاودێری كردن و پێداچوونه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر جار ڕێكده‌كه‌وێت له نێوانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بلًَێین عێراقیش له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانی هه‌ندێك جار بیروڕای جیاواز په‌یدا ده‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی كه تاكو ئێستا ئێمه ده‌یبینین ئه‌و كارانه وه‌كوو خێزانێك سه‌یری كراوه و زیاتر به‌رده‌وامبوونه له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌موو لایه‌كدا.
مه‌نسوور جیهانی