امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس له‌ تاران سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كورستانی كرد

  تاران 16 ئاب / ئۆگۆست (PNA) ـ ئه‌مڕۆ دكتۆر "رۆژ نووری شاوه‌یس" جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ له‌ دوایین رۆژی سه‌ردانی بۆ ئێران، به‌ یاوه‌ری شاندی هاوڕێی و هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران كرد.

 له‌ لایه‌ن "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر "جگه‌رخوێن" نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێران و ستافی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق له‌ وته‌یه‌كدا گوتی: به‌ڕاستی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وڵاتێكی گرنگه‌ و ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ ته‌واوی بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه‌ندایه‌. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق به‌ یاوه‌ری شاندێكی پایه‌به‌رز پێكهاتوو له‌؛ "رافع العیساوی" وه‌زیری دارایی، دكتۆر "خه‌یروڵڵا حه‌سه‌ن بابه‌كر" وه‌زیری بازرگانی، "ئه‌حمه‌د ناسر ده‌لی" وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان، "سنان محه‌مه‌د ره‌زا الشبیبی" سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی عێراق، "سامی ره‌ئووف الارجی" سه‌رۆكی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، "مێهدی سه‌مه‌د القه‌یسی" جێگری وه‌زیری كشتووكاڵ و چه‌ندین به‌رپرسی عێراق، سه‌ردانی تارانی كردووه‌ و تاكوو ئێستا له‌گه‌ڵ "محه‌مه‌د ره‌زا ره‌حیمی" جیگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران، دكتۆر "سه‌عید جه‌لیلی" سكرتێری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، دكتۆر "عه‌لی لاریجانی" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و دكتۆر "عه‌لی سه‌عیدلوو" جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی دیدار و چاوپێكه‌تنی كردووه‌ و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كاروباری بازرگانی، پیشه‌سازی، سه‌رمایه‌گوزاری و بانكی ئاخاوتنیان كردووه‌. مه‌نسوور جیهانی / ص . س

Read کد خبر: 214

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی