امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

بازرگانی‌ هه‌رێم‌و ئێران چوار ملیار دۆلاره‌

ئارا ئیبراهیمنوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ئێران رایگه‌یاند، ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ نێوان هه‌رێم‌و ئێران گه‌شتۆته‌ چوار ملیار دۆلار.

ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات ئه‌و بڕه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ ئاڵوگۆڕی وڵاته‌كه‌ له‌گه‌ڵ عێراق.نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌لێدوانێكدا به‌هاوڵاتی‌ وت”به‌و پێیه‌ی‌ هه‌رێم‌و ئێران په‌یوه‌ندی‌ باشی‌ ئابووری‌‌و سیاسییان هه‌یه‌، تا دێت ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانی‌ نێوانیان زیاتر ده‌بێت”.حكومه‌تی‌ هه‌رێم سێ ده‌روازه‌ی‌ سنووری فه‌رمیی له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌، كه‌ برتین له‌ په‌روێزخان، باشماخ، حاجی‌ ئۆمه‌ران، جگه‌ له‌ چه‌ندن مه‌رزی نافه‌رمی تر.ده‌باغ روونیكرده‌وه‌ ته‌وای‌ ئاڵوگۆڕی ئێران له‌ عێراقدا حه‌وت ملیار دۆلاره‌، له‌و بڕه‌ش 4 ملیاری ئاڵوگۆڕه‌ له‌گه‌ڵ مه‌رزه‌كانی‌ هه‌رێم، جگه‌ له‌ بازرگانی‌ سووته‌مه‌نی‌.رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌نكه‌ری‌ گه‌وره‌وه‌، سوته‌مه‌نی‌‌و نه‌وتی‌ خاو گازوایل ره‌وانه‌ی‌ ئێران ده‌كرێت‌و ده‌گه‌یه‌نرێته‌ به‌نده‌ره‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌.وتشیی‌”سووته‌مه‌نی‌ به‌ ئاڵوگۆڕ هه‌ژمار نه‌كراوه‌، ئه‌گه‌ر بخرێته‌سه‌ری، زۆر زیاد ده‌كات”.حكومه‌تی‌ هه‌رێم رێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێراندا واژۆ كردووه‌ كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ پیشه‌سازی‌ له‌نزیك مه‌رزه‌كان دروستبكرێت وه‌ك بازارێكی‌ گه‌وره‌ی‌ نێوان هه‌ردوولا.ده‌باغ وتی‌”بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ ئیشی‌ تێدا بكرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی‌ ئابوری‌‌و بازرگانی‌ نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ده‌كات”.

Read کد خبر: 213

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی