وتیشی، ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه وایه سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ئێران ده‌كات ڕاست نیه‌و به‌بێ بنه‌ما وه‌سفی كرد‌و دووپاتیشی كرده‌وه كه تا ئێستا نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه كه گوایه "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
پێشتر چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردبوویه‌وه كه، "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌پاش كۆتایی هاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چه‌ند ولاتێكی عه‌ره‌بی سه‌ردانی ئێران ده‌كات و دووباره چاویشی ده‌كه‌وێته‌وه به "موقته‌دا سه‌در"ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در.