پێدانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق به سه‌رۆك تاڵه‌بانی
سایتی چاو‌دێر:م.ن.راگه‌یاندن: كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پێویستی دووباره پێدانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق به سه‌رۆك تاڵه‌بانی، هاوكات پشتیوانی ته‌واوی خۆشی بۆ ئه‌و كاره راده‌گه‌یه‌نێت..
نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران راگه‌یاند: سه‌ردانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ ئێران كۆمه‌ڵێك دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌خۆوه بینی، له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران و عه‌لی خامه‌نه‌ئی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
نازم عومه‌ر وتیشی: به‌رپرسانی باڵای ئێران ته‌ئكیدیانكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێویستی دووباره پێدانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق به سه‌رۆك تاڵه‌بانی، پشتوانی خۆشیان بۆ ئه‌و كاره ده‌ربڕیوه، چونكه سه‌رۆك تاڵه‌بانی زامنی ئۆقره‌یی عیراقه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگه و شیاوی گرتنه‌ئه‌ستۆی ئه‌و پۆسته‌یه.
جێی ئاماژه‌یه دوای ئه‌نجامدانی سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه، پێشنیوه‌ڕۆی 29/3 مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته‌وه به‌غدای پایته‌خت.
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=15796