امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 23 تشرینی دووەم 2024

ئه‌مشه‌و جه‌لال تاڵه‌بانی و نێچیرڤان بارزانی ده‌گه‌نه‌ تاران

تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌گه‌ڵ شاندێكی پایه‌به‌رز له‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تاران ده‌كات.

"نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ، گوتی: " به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ساڵیادی نه‌ورۆز له‌و كۆماری ئیسلامی ئێران، كاتژمێر 8ی ئه‌مشه‌و هه‌ینی 26ی مارسی 2010 به‌ كاتی تاران، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پایه‌به‌رز له‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی تارانی پێته‌ختی ئێران ده‌كات."
 
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "هه‌روه‌ها كاك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێك به‌ ره‌سمی بانگهێشتی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ كراوه‌.
 
نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری تاران گوتیشی: "سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و شاندی یاوه‌ری بۆ وڵاتی ئێران دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ بۆنه‌ی به‌ ره‌سمی بوونی جه‌ژنی نه‌ورۆژ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌ به‌شداری سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی دراوسێ له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 28ی مارس له‌ شاری شیراز له‌ ناوه‌ندی وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
http://www.peyamner.eu/default.aspx?l=1&id=174273 
Read کد خبر: 209

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی