امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی ڕۆحانی ده‌بێت

بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی‌ سه‌رۆکی‌ نوێی‌ ئێران بێت.

 

 نازم عه‌مه‌ر ده‌باغ،نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران به‌ پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆکوردپرێس وتی:نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 4ی ئه‌گێست/13ی گه‌لاوێژ،به‌ سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریی له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی‌ حه‌سه‌ن روحانی‌ سه‌رۆکی‌ تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ کۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران سه‌ردانی تاران ده‌کات.
نازم ده‌باغ ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی‌ کۆماری‌ ئیسلامی‌ دێته‌ ئێران و هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
بڕیاره‌ پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی ئه‌گێست/ 12ی گه‌لاوێژ، ڕێوڕه‌سمی ته‌نفیزی شێخ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری حه‌وته‌می ئێران ده‌ستپێده‌کات و سبه‌ینێش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و زۆربه‌ی سه‌رکرده‌ی وڵاتان و میوان بانگهێشت کراوه‌کانی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ ده‌گه‌نه‌ تاران.
 
 
 
 

کۆدی بابه‌ت: 26519  |  به‌روار: ۱۳۹۲/۵/۱۲ |  کاتژمێر: 8 : 33

 

 

 

Read کد خبر: 203

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی