کوردپرێس- جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆک کۆماری عێراق ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی چه‌ریت له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا له ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایه. شوێنگه‌ی سه‌رنج ڕاکێش و بێ هاوتای تاڵه‌بانی له بواری سیاسه‌تی عێراق و لای کورده‌کانی ئه‌و وڵاته له ئاستێکدایه که ته‌نیا چه‌ند کاتژمێر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌که‌ی، شه‌پولێک له نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ نه ته‌نیا پێکهاته ئیتنیکی و ئاینییه‌کانی عێراقی گرته‌وه، به‌ڵکوو بوو به‌هۆی نیگه‌رانی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه و که‌سایه‌تییه دیاره‌کانی بواری سیاسه‌تی جیهانی. ئێستا بۆ ئاگاداری له دواین دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و و لێکدانه‌وه‌ی شوێنگه و کاریگه‌رییه‌کانی سیاسی مام جه‌لال له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دیمانه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم و یه‌کێتی نیشتمانی له تاران سازدا. ئه‌وی لێره‌ی ده‌یخویننه‌وه ڕوانگه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه دێرینه‌ی یه‌کێتییه له باره‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق.
* پێگه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له بواری سیاسی عێراق چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه و پێتان وایه تاڵه‌بانی خاوه‌ن چ پێگه‌یه‌که له عێراقی ئه‌مڕۆ و چ ڕوڵێک ده‌گیرێ له پاوه‌جێی سیاسی و ئاسایشی عێراقی پڕ له ئاژاوه؟
- هه‌ر وه‌ک خۆتان باش ده‌زانن، مام جه‌لال نه‌ته‌نیا لای کورده‌کان به‌ڵکوو له ته‌واوی عێراق که‌سایه‌تییه‌کی به‌رچاوه، که‌سایه‌تییه‌ک که له ماوه‌ی ژیانییدا خزمه‌تی زۆر گه‌وره و به‌رچاوی به نه‌ته‌وه‌ی کورد و دیکه‌ی پێکهاته‌کانی عێراقی کردووه، پێشمه‌رگه‌یه‌کی خه‌باتگێڕ که بۆ مسۆگه‌رکردنی ئامانجه‌کانی له هیچ هه‌وڵێک نه‌کشاوه‌ته‌وه؛ چ له شه‌ڕه چریکییه‌کان له چیاکانی کوردستان تا بواری سیاسی و دواجار له قه‌واره‌ی سه‌رکرده و ئاشتیوانێکی سیاسی، چالاک بووه.
هه‌بوونی پێشینه‌ی زیاتر له شه‌ش ده‌یه شه‌ڕ و تێهه‌ڵچوونی بێنه‌وه‌ستان و پشوونه‌ده‌رانه له بواره جیاجیاکان، بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که هیچ که‌س له کورده‌وه بگره تا عه‌ره‌بی سوننه و شیعه له عێراق، له لێهاتوویی ئه‌و بۆ پوستی سه‌رۆک کۆماری، گومان یان نه‌بێ.
له باره‌ی پێگه‌ی سیاسی ئه‌و له عێراق ده‌بێ بوترێت که ته‌واو هه‌وڵه‌کانی ئه‌و له‌م ساڵه دواییانه‌دا، بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌گه‌لی گه‌وره و جوراوجۆر له عێراق ته‌رخان بووه و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوه جۆراوجۆره‌کانی دیپلۆماسی و ڕۆڵی ڕیش سپییه‌تی و باوکانه گێڕان، که‌ش و هه‌وای له بار بۆ که‌مبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له نێوان گرووپه جۆراوجۆره‌کان و له ئه‌نجامدا نێزیک‌تر خستنه‌وه‌ی ئه‌وان پێکه‌وه بڕه‌خسینێت.
من لێره له‌سه‌ر ڕۆڵی باوکانه‌ی ئه‌و جه‌خت ده‌که‌مه‌وه که به‌ڕاستی ته‌واو جه‌ماوه‌ر و ئیلیته و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی عێراقی گرتبووه ژێر باڵی خۆی و ئه‌م جۆره ڕوانینه کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی بوو له یه‌ککه‌وتنه‌وه و که‌مبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی عێراقی له سه‌رده‌می ئه‌ودا.
ئه‌م ڕۆڵه و شوێنه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا که ئه‌و به‌هۆی نه‌خۆشی و له بواری سیاسی‌دا ئاماده‌نه‌بوو، له هه‌رکات و ساتێکی دیکه‌دا ڕوون و ئاشکراتره. به ڕاده‌یه‌ک که هه‌مووان به‌م ڕاستییه‌یان زانیوه و زیاتر له جاران ڕێزی لێده‌گرن و بۆ ته‌ندروستی و له‌ش ساغی ئه‌و و گه‌ڕانه‌وه‌ی له خودا ده‌پارێنه‌وه.
* به‌مجوره ئاماده‌نه‌بوونی به شیمانه‌کراوی تاڵه‌بانی چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت؟
- بێ شک مام جه‌لال به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی، گه‌ر نه‌گه‌رێته‌وه بۆ ناو ئه‌م بارودۆخه له لایه‌که‌وه که‌ماسییه‌کی گه‌وره‌یه و له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م ڕاستییه له به‌رچاوه که شێوه و هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌و له ناو یه‌کێتی نیشتمانی وای کردووه که ئه‌و پارته له ژێر کاریگه‌ری ئه‌ندیشه و کرداری سیاسی و دیپلوماتیکی ئه‌و، وه‌ک قۆتابخانه‌یه‌کی فیکری ئه‌و لێبێت. ئه‌مڕۆکه هه‌ر چه‌نده هه‌مووی ئێمه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هیوادار و دڵخۆشین، به‌ڵام ئه‌و له لایه‌کی دیکه‌وه خه‌یاڵی هه‌موومانی ئاسووده کردووه که مام جه‌لال میراتێکی گه‌وره و قوتابخانه‌یه‌کی میانه‌ڕه‌وانه‌ی له خۆی لای هاورێ نزیکه‌کانی به جێ هێشتووه که کادرسازی و به‌رهه‌م هاتنی سه‌رکرده‌گه‌لێکی به توانای هاوشێوه‌ی مام جه‌لالی لێده‌که‌وێته‌وه.
* ئه‌م قوتابخانه و شێوه‌ی سیاسیی مام جه‌لال که باستان کرد، له‌سه‌ر کام بنه‌ما و بایه‌خگه‌لێک داکۆکی ده‌کات؟
- ئه‌و قوتابخانه و ڕێگایه‌ی که مام جه‌لال دایمه‌زراندووه، ده‌ڕوانێته نێگایه‌کی مرۆڤانه، ئاوه‌زمه‌ند، ئاڕاسته‌گه‌رانه و میانڕه‌وانه له به‌رامبه‌ر دژوازی، ناکۆکی و گرووپه جۆراوجۆره‌کانی سیاسی، ئیتنیکی و ئایینی، هه‌روه‌ها ئه‌و له‌م قوتابخانه فێری کردووین که چۆن له به‌رامبه‌ر سته‌م و دیکتاتۆری ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بین و تێهه‌ڵچین. واته له لایه‌که‌وه ئامانجه‌کان و هیواکانی جه‌ماوه‌ری کوردی دانیشتووی عێراقی مه‌به‌سته، که ده‌بوو سه‌رکرده‌یه‌ک و گرووپێکی سیاسی یان ئیتنیکی و ئایینی له چوارچێوه‌ی سنووره سه‌رزه‌وینییه‌کانی عێراق و له پێناو دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و چاکسازی بارودۆخی جه‌ماوه‌ری چالاک بێت و به‌م هۆیه ئێستا له ناو یه‌کێتی نیشتمانی چه‌ندین که‌سایه‌تی و سه‌رکرده‌ی سیاسی ئاماده‌ن که ده‌توانن به باشی درێژه‌ده‌ری ڕێگه و قوتابخانه‌ی مام جه‌لال بن، به‌ڵام به گشت ئه‌مانه‌وه ده‌بێ جه‌خت له‌وه بکه‌مه‌وه که ئێمه هێشتا دڵخوشین و هیوادار به گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال و به‌رده‌وام بوونی سه‌رکردایه‌تی باوکانه‌ی له عێراق.
*له باره‌ی دوا هه‌واڵه‌کان له ته‌ندروستی مام جه‌لال باسمان بۆ بکه‌ن، ئه‌وه‌یکه حاڵی چۆنه و ده‌رمان کردنی له چ ئاستێکدایه؟
- له باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌وان ده‌بێ بڵێیم به خۆشحاڵییه‌وه به پێی دوا هه‌واڵه‌کان، ته‌ندروستییه‌که‌ی جێگره و مه‌ترسی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر لاچووه و به‌بۆچوونی پزیشکه‌کان و پسپۆڕان چه‌ند حه‌وته‌یه‌که له قۆنا‌غی سوور هاتووه‌ته ده‌رێ و چووه‌ته قۆنا‌غی زه‌رده‌وه.
دۆخه‌که‌ی له‌م قۆنا‌غه‌ش به جۆرێکه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌م زووانه بچێته قۆنا‌غی دڵنیاکه‌ره‌وه و پاوه‌جێی سه‌وز، هه‌روه‌ها ده‌بێ بڵێم که به پێی بۆچوونی نزیکه‌کان و پزیشکه‌کانی پسپۆر؛ ئه‌و هیچ کێشه‌یه‌کی له بابه‌تی ناوخۆیی و دڵه‌وه نییه و له باره‌ی مێشکه‌وه له دۆخێکی باش‌دا به سه‌ر ده‌بات، به‌جۆرێک که ده‌توانێ به زمانگه‌لی جۆراوجۆر (کوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسی) له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که سه‌ردانی ده‌که‌ن ئاخاوتنی ببێ و ئه‌م بابه‌ته نیشان ده‌دات که ته‌ندروستییه‌که‌ی جێگره.
* به‌مجۆره ئێوه چ کاتێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ ده‌سه‌ڵات له عێراقدا پیش بینی ده‌که‌ن؟
- وه‌ڵامدانه‌وه به‌م بابه‌ته دژواره و ناکرێت به‌م ئاسانییه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه و ئه‌مه زیاتر له ئه‌ستۆی پزیشکه‌کانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌لاقه‌ی نه‌خۆشه هاوشێوه‌کانی "مام جه‌لال" وه بڕوانینه پرسیاره‌که‌ی ئێوه، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیان و کاری سیاسی ئاسیی ڕه‌نگه له 4 تا 12 مانگ بخایێنێت.
دیمانه: ئه‌رده‌شیر په‌شه‌نگ
کۆدی بابه‌ت: 22391 | به‌روار: ۱۳۹۱/۱۱/۱۹ | کاتژمێر: 17 : 3