وتووێژەکان (197)
نازم ده‌باغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "صبح ن‌و": بێ ره‌زامه‌ندی عێراق، ئه‌مریکاییه‌کان ناتوانن بێنه ناو هه‌رێمه‌وه/ دامه‌زراندنی پێنجه‌مین ناوه‌ندی سه‌ربازی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان
کۆچی مه‌ترسیدار
چیرۆکی پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا له سوریا، هاوشێوه‌ی عێراقه‌و هه‌روه‌ها که پاشه‌کشه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا بووه هۆی دروستبوونی جیلی نوێی تیرۆریستان به‌ناوی داعش، پاشه‌کشه له سوریاش له‌وانه‌یه ببێته هۆکارێک بۆ دروستبوونی جیلێکی نوێ له تیرۆریستان تاوه‌کوو دیسان هۆکاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌مریکا بۆ سوریا هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق بره‌خسێنێت. ئه‌و بنه‌مایه‌ی که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به دروستکردنی پێنجه‌مین ناوه‌ندی سه‌ربازی خۆی له هه‌ولێر جێبه‌جێی بکات.
ئه‌گه‌ر بیانوو و هۆکاری پاشه‌کشه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکا له سوریا به شکستی داعش بزانین، عێراق یه‌ک ساڵ پێش ئێستا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م گروپه تیرۆریستییه‌ی راگه‌یاند و شایسته بوو که ئه‌م هێزه بیانییانه پێش سوریا، خاکی عێراق به‌جێ‌بهێڵن.
هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له نێوان واشنگتۆن و ئیسراییل بۆ پاشه‌کشه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له سوریا و ناردنیان بۆ هه‌ولێری عێراق ده‌ریده‌خات که ئه‌مریکا به‌دوای زیندووکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش و جیلێکی نوێی تیرۆریستانه له رۆژئاوای ئاسیا و هه‌ڵسوکه‌وته نوێکانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که جێگای گومانه.
بابه‌تێک که "عه‌باس الموسه‌وی" ئه‌ندامی باڵای هاپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی "نوری مالیکی" سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق، باس له ئاکامه مه‌ترسیداره‌کانی ده‌کات و به بنه‌مای شه‌ڕێکی وێرانکه‌ر له ناوچه‌که ناوی ده‌بات.
ئه‌و وتوویه‌تی که بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی له سوریا له‌وانه‌یه ئاماده‌کاری بێت بۆ کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی له ساڵی ٢٠١٩دا.
راپۆرته‌کان له عێراقه‌وه ده‌ڵێن که ژماره‌ی ئه‌ندامانی داعش له‌ناو خاکی سوریا و نزیک له سنووره‌کانی عێراق زۆر ده‌گمه‌نه و ناتوانێت هه‌ڕه‌شه بن دژی عێراق؛ بۆیه ژماره‌یه‌ک کارناس پێیان وایه که کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سوریا، ئاکامی مامه‌ڵه‌یه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره تاوه‌کوو ئاماده‌کاری بۆ هه‌نگاوێکی سه‌ربازی تورکیا له باکووری سوریا به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوریای دیموکراتیک بکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه؛ هه‌ندێک لایه‌ن پێیان وایه که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌توانێت بابه‌ته‌که بباته په‌رله‌مانی عێراقه‌وه و ئه‌گه‌ر له‌وێ مه‌رجه‌عی باڵای عێراق له‌سه‌ر هۆشدار بدات له‌وانه‌یه ده‌ستکراوه‌یی هه‌رێم و بارزانی له هاوکاری‌کردنی ئه‌مریکاییه‌کان لاواز بێت؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بتوانن پێش به ئه‌نجام گه‌یاندنی بگرن، مومکین نییه. مریکای
هه‌ندێک لێکۆڵه‌ری دیکه پێیان وایه هاتنی ئه‌مریکا بۆ هه‌ولێر بێ مۆڵه‌تی حکومه‌تی عێراق، ده‌ریده‌خات که سه‌رۆک کۆماری عێراق ناتوانێت راسته‌وخۆ رووبه‌رووی ئه‌م بابه‌تانه ببێته‌وه. چونکه هه‌رێم بۆ خۆی خاوه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران و په‌رله‌مانی ناوخۆییه و بابه‌تی هه‌رێم له حکومه‌تی فیدراڵی عێراق جیایه.
دژایه‌تیکردنی به‌غدا بۆ هاتنی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی که سوریا به‌جێ ده‌هێڵن و له هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌کرێن بابه‌تێکه که له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران باسمان کردووه.
نازم ده‌باغ: ئه‌مریکا به بیانووی نادروسته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق تاوه‌کوو دیسان له عێراق بمێنێته‌وه.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "صبح ن‌و"، سه‌باره‌ت به هاتنی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی بۆ عێراق له سوریاوه ده‌ڵێت: "به‌رای من پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له سوریا هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراو بوو، ئه‌گه‌ر سه‌یری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا بکه‌ین، ده‌بینین که ئه‌مریکا له‌وانه‌یه له هه‌ر سات و کاتێکدا هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراو هه‌ڵگرێت، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی دۆناڵد ترامپ‌دا، ئه‌م شتانه زیاتر ده‌که‌ونه به‌رچاو".
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران، ده‌ڵێت: "له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م بابه‌ته ئه‌زموونێکیشه بۆ ناوچه‌که که هێزه‌کانی ئه‌مریکا دوای چوونه ناو وڵاتێک پاشه‌کشه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها که له عێراقیش بینیمان و ئه‌وان پاشه‌کشه‌یان کرد".
نازم ده‌باغ له درێژه‌دا وتی: "به‌جێهێشتن یان چوونه ناو عێراق له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه به مه‌به‌ستی هه‌ندێک بابه‌ت و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و هۆکارانه بوو که ده‌وترا داعش دێته‌وه‌و له سه‌رده‌می به‌هێزبوونی تیرۆریستانی داعش‌دا ئه‌مریکاییه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق. ئێستا که داعش له‌ناوبراوه، ئه‌مریکا به بیانوویه‌کی نادروسته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عێراق تاوه‌کوو دیسان له عێراق بمێنێته‌وه، له کاتێکدا که داعش بوونی نییه. ده‌بێت بزانین که داعش نه خاکی هه‌یه و نه باوک و دایکێکی دروست، داعش بووه‌ته ئیدئۆلۆژییه‌ک". نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له درێژه‌دا ده‌ڵێت: "به‌ڕای من پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا له وڵاتانی ناوچه‌که واده‌کات که ئه‌م وڵاتانه زیاتر به‌دوای ئاشتییه‌وه بن و بیر له‌م بابه‌تانه بکه‌نه‌وه".
ده‌باغ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که ئایا ئه‌مریکا ئیجازه‌ی ئاشتی و دۆستایه‌تی له ناوچه‌که و گه‌شه‌ی هه‌رێم ده‌دات یان نا، ده‌ڵێت: "ئه‌م بابه‌تانه ته‌نها تایبه‌ت به کوردستانی عێراق نییه، ئێمه پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقین و پێمان وایه که بێ ره‌زامه‌ندی و په‌سه‌ندکردنی عێراق ناکرێت ئه‌مریکاییه‌کان له هه‌رێم نیشته‌جێ ببن".
پاشه‌کشه‌ی کاتیی
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: "له‌وانه‌یه پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا له هه‌رێم کاتی بووبێت و ئێستا که دیسان ئه‌م بابه‌ته هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ته‌کانی عێراق".
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "باسکردن له‌م باره‌وه به هۆی لاوازی حکومه‌تی عێراقه‌وه‌یه و ناکرێت له هه‌ندێک بابه‌تدا بڵێت کۆنترۆڵی عێراق له ده‌ست مندایه و له هه‌ندێک بابه‌تی دیکه که لاوازی هه‌یه، بڵێت کورده‌کانی هه‌رێم تاوانبارن و دووپاتی کاته‌وه که هه‌رێم له‌م بواره‌دا رۆڵی بووه، ئه‌مه دروست نییه.
ده‌باغ وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که چه‌ندین جار ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی ئه‌مریکامان له ناوچه‌که بینیوه‌و ئه‌زموونمان کردووه، ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕوای خۆمه که متمانه‌کردن به هێزی بیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌لومه‌رجی ئه‌وان و ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج گونجاو بێت پاشه‌کشه ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجیان بگۆڕدرێت دیسان دێنه‌وه. ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌تانه‌مان چه‌ندین جار له ئه‌مریکاییه‌کان له ناوچه‌که بینیوه‌و ئه‌زموونمان کردووه".
ئه‌مریکا ناوه‌ندێکی سه‌ربازی نوێ له هه‌ولێر داده‌مه‌زرێنێت
ئه‌ڵبه‌ت، سه‌رچاوه‌یه‌کی کوردی عێراقی باس له ئامانجی ئه‌مریکا بۆ دانانی ناوه‌ندێکی سه‌ربازی نوێ له پارێزگای هه‌ولێر له باکووری ئه‌و وڵاته ده‌کات. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌مریکا ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سوریاوه بۆ عێراق ده‌ست پێکردووه، رایگه‌یاند که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ناوه‌ندێکی سه‌ربازی نوێ له شه‌قلاوا له پارێزگای هه‌ولێر دابمه‌زرێنێت.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "العربیه" رایگه‌یاند: "ئه‌مریکا له‌م دواییانه‌شدا ناوه‌ندێکی سه‌ربازی له ناوچه‌ی حه‌ریری شه‌قڵاوا دامه‌زراندبوو که ده‌بێته پێنجه‌مین ناوه‌ندی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له کوردستانی عێراق.
ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێت: "ژماره‌ی ئه‌م هێزانه‌ی که بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه، نزیکه‌ی دوو هه‌زار که‌س ده‌بێت، ئه‌م ژماره‌یه ده‌چنه ناوه‌ندێک که له ٦٠ کیلۆمه‌تری سنووره‌کانی ئێران‌دا".
هه‌رێم هاوکاری دوژمنه‌کانی ئێران ناکات
امیرمحمد حسینی: "سیاسه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکان، به پێی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت"، ئه‌مه وته‌ی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له تارانه، له بارودۆخێکدا که که‌متر له ١٠ رۆژ له‌و واده ٤٥ رۆژیه‌ی ماوه که ئه‌مریکا تیایدا عێراقی له نه‌کڕینی گاز و نه‌وتی ئێران جیاکردبووه‌وه‌و ئه‌مریکاش گوشاره‌کانی خۆی دانه‌به‌زاندووه. ریک پێری، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریکا هه‌فته‌ی رابردوو جگه له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی راوێژکاری پاراستنی هه‌رێمی کوردستان، کۆبووه‌وه. ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان له بواری گه‌مارۆ یه‌کلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا دژ به ئێران چۆن مامه‌ڵه ده‌کات، پرسیارێکه که نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له تاران وه‌ڵامی ده‌داته‌وه. چونکه ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ڵێن له دیداره‌کاندا ئه‌م بابه‌ته باسکراوه: سه‌ربه‌خۆکردنی عێراق له وزه‌ی ئێران. هه‌رچه‌ن هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌رپرسانی عێراقی له هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ جیابوونه‌وه له‌م پلان و برنامانه‌ی ئه‌مریکا به‌رده‌وامن و ده‌باغیش ئاماژه به‌مه ده‌کات. سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی عێراق له‌م دواییانه‌دا وتوویه‌تی به‌م زووانه هه‌واڵی جیاکردنه‌وه‌ی عێراق له ئابڵۆقه‌کان بڵاوده‌بێته‌وه. پێشتریش چه‌ن به‌رپرسێکی عێراقی باسیان له هه‌وڵه‌کانی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و قسه‌کردن له‌سه‌ر گه‌مارۆکان کردبوو. سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن دانایی‌فه‌ڕ، جێگری ئیسحاق جه‌هانگیری و ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق وتبووی عێراق نابێته به‌شێک له گه‌مارۆکان دژی ئێران. ئێستا نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێران دووپاتی ده‌کاته‌وه که ده‌رچوونی هه‌ڵوێستی هه‌رێم له سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌سته‌مه.
· باسه‌که‌مان له دیداری چه‌ن رۆژ پێش ئێستای نێوان وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریکا و مه‌سروور بارزانی به‌رپرسی پاراستنی هه‌رێمه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، له‌م دیداره‌دا باس له چی کراوه؟
له‌م دیداره‌ی دوایی که مه‌سروور بارزانی وه‌کوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران و به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی هه‌رێم ئه‌نجامی داوه، به وردی ئاگادار نیم، به‌ڵام دیاره که ئه‌مریکا به‌دوای پێشوه‌خستنی ئامانجه‌کانی خۆی واتا توندکردنی ئابڵۆقه‌کانی دژ به ئێرانه‌وه‌یه.
· ده‌وترێت که ئامانج له‌م دیداره به‌رزکردنه‌وه‌ی رۆڵی هه‌رێم له سه‌ربه‌خۆبوونی بواری وزه‌ی عێراق به ئێرانه، رۆڵێک که هه‌رێم ده‌توانێت بیگێڕێت، چییه؟
هه‌موو سه‌رکرده‌کانی کورد به‌تایبه‌ت دوای ئه‌م سه‌ردانه دواییه‌ی کاک مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا، به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن که پشتیوانی له هه‌ڵوێسته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی بکرێت. بۆیه پێم وانییه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌تێک له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندی په‌یڕه‌و بکات.
· واتا سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا هاوتای سیاسه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت؟
دیاره وابێت. منیش وه‌کوو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆماری ئیسلامی ئێران پێم وایه ئه‌م پشتیوانییانه‌ی له رابردوودا له هه‌رێم کراوه له سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی داهاتووی هه‌رێم کاریگه‌ر بێت و بۆیه به‌م هۆکاره به دووری ده‌زانم هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئێران رێکه‌وێت.
· واتا باس له‌وه ده‌که‌ن که به پێی ئه‌و مێژووه‌ی هه‌یه، هه‌رێم له‌وانه‌یه به‌لای ئێران‌دا بکه‌وێت؟
به گشتی جوگرافیایه‌کی تایبه‌ت بوونی هه‌یه. جوگرافیای سیاسی، ئه‌منی و ناوچه‌یی. به‌م پێیه ناکرێت به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌که له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت و کێشه و گرفت بۆ یه‌کتر دروست بکرێت. بۆیه وتم هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندی بڕیاره‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت.
· له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی عێراق وتوویه‌تی که له رۆژانی داهاتوودا هه‌واڵی تازه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوده‌بێته‌وه
ئه‌م هه‌وڵانه له ئارادایه. هه‌موو سه‌رکرده کورد و عه‌ره‌به‌کانی عێراق ئه‌م داواکارییه‌یان له ئه‌مریکا بووه. ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌مریکا بین.
· له‌وانه‌یه له دیداری مه‌سروور بارزانیشدا باس له‌م جیاکردنه‌وه‌ی عێراق کرابێت؟
وابیرده‌که‌مه‌وه. هه‌موو سیاسییه‌کانی عێراق ئه‌م بابه‌ته‌یان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌کان باسکردووه‌و باسیشی ده‌که‌ن.
· باسی نه‌وتی که‌رکووک بکه‌ین که مانگی رابردوو هه‌نارده‌کردنی ده‌ستی پێکرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش پێشوازی لێکرد و به درێژه‌پێده‌ری به سیفر گه‌یاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی زانی.
رێکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو حه‌یده‌ر العه‌بادی کرا، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کرابوو. به‌ڵام ئه‌مریکا به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه که کاریگه‌ری گه‌مارۆکان زیاتر بێت و عێراقیش له‌م پێناوه‌دا بجووڵێته‌وه.
· هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌وتی که‌رکووک چۆن له‌گه‌ڵ ناوه‌ند رێکه‌وتووه؟
له سه‌رده‌می العه‌بادی‌دا رێکه‌وتن کرا که رۆژانه له ٥٠ هه‌زار به‌رمیله‌وه ده‌ست پێبکرێت و له رێگای هێڵه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی تورکیا بکرێت، ئه‌م رێکه‌وتنه له مانگی پێشووه‌وه جێبه‌جێ کراوه.
انوار- هاوکات له‌گه‌ڵ گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر عێراق به مه‌به‌ستی بڕینی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق سه‌ردانی تارانی کرد. له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران وێرای به‌باش هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م سه‌ردانه ده‌ڵێت: حکومه‌تی عێراق ناویه‌وێت بچێته ناو که‌مپه‌ینی ئه‌مریکا دژ به ئێران. نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: عێراق ئیجازه به هیچ وڵاتێک نادات ببێته گۆڕه‌پانی پیلان و به‌رنامه دژ به ئێران. ده‌قی وتووێژی نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران له‌گه‌ڵ "خراسان" ده‌خوێننه‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ تاران چییه؟
به دڵنیاییه‌وه هه‌ر سه‌ردانێک ده‌ستکه‌وتی زۆری بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات ده‌بێت. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سه‌ردانه له‌وه‌دایه که سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق درێژه‌پێده‌ری قوتابخانه‌ی مام جه‌لاله و به هه‌مان بیرۆکه و فیکره‌وه سه‌ردانی ئێرانی کردووه‌و به خۆشحاڵییه‌وه له‌سه‌ر داهاتووی ناوچه‌که هاوڕایی و تێڕوانینی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆمار‌دا بوونی هه‌بوو. له‌م سه‌ردانه‌دا بابه‌تی دابینکردن و گه‌شه‌ی ئاسایش، هاوکارییه پێویستیه‌کان بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کان و بابه‌تی هاوبه‌ش له نێوان دوو وڵات‌دا، له‌وانه بابه‌تی ئاو، چالاک‌کردنی شه‌تولعه‌ره‌ب (اروندرود) و بابه‌ته ژینگه‌ییه‌کان باسکران. هه‌روه‌ها له‌م سه‌ردانه‌دا بڕیار درا به مه‌به‌ستی هاوکاری و نزیک‌کردنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که پلان و به‌رنامه‌ی تازه دابنرێت و هه‌روه‌ها بۆ پێکهێنانی کۆمیسیونی هاوبه‌شی دوو وڵات له بواره‌کانی پیشه‌یی و بازرگانی‌دا رێککه‌وتن کرا.
به پێی گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران، حکومه‌تی نوێی عێراق چ ئاماده‌کارییه‌کی کردووه؟
حکومه‌تی عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌چێته ناو که‌مپه‌ینێک دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران و عێراق.
به پێی گوشاره‌کانی به‌رپرسانی ئه‌مریکایی سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکان، ئایا له‌وانه‌یه له داهاتوودا ئه‌م گوشارانه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات کاریگه‌ر بن؟
عێراق و کۆماری ئیسلامی دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆن و نابێت بهێڵین که بابه‌تی بیانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات کاریگه‌ر بن. ئێمه ده‌بێت رێز له وڵاتی خۆمان بگرین و ئیجازه نه‌ده‌ین وڵاتێکی دیکه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه کاریگه‌ر بێت. عێراق ئه‌م ده‌رفه‌ت و ئیجازه‌یه به هیچ وڵاتێک نادات ببێته گۆڕه‌پانی پلان و دژایه‌تیکردن و پیلان دژی ئێران و تا ئه‌م کاته‌ش نایه‌وێت بچێته ناو که‌مپه‌ینی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران.
چه‌ندین هه‌واڵ بڵاوبووه‌ته‌وه که ئه‌مریکا گوشاری بۆ هه‌رێمی کوردستان هێناوه دژی کۆماری ئیسلامی ئێران...
ئه‌ڵبه‌ت گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان پێشتر بووه و هه‌یه و ده‌بێت، به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که یه‌کێتی ئه‌وروپا پشتیوانی له هه‌ڵوێستی عێراق به‌رامبه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران کردووه، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراقدا ده‌بێت.
به‌و پێیه‌ی که کونسولی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی باسی له دانانی ناوچه‌یه‌کی ئازادی ئابووری له‌گه‌ڵ هه‌رێم کردووه، دروستکردنی ئه‌م ناوچه‌یه له چ قۆناغێکدایه؟
دانانی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی بابه‌تێکی تازه و نوێ نییه، چه‌ند ساڵه ئه‌م بڕیاره دراوه‌و هه‌ردوولا رێککه‌وتوون به‌ڵام هه‌ندێک رای جیاواز له‌سه‌ر بابه‌ته ئیشه‌که‌ی دواخستووه له‌وانه رای جیاواز له‌سه‌ر شوێنی دروستکردنی یان ئه‌وه‌ی له‌ناو خاکی عێراق بێت یان ئێران یان له ناوچه‌یه‌کی هاوبه‌ش دروست بکرێت.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو، باسی لە کاریگەرییەکانی سزاکانی قۆناخی دووەمی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەسەر کوردستان و عێراق کرد کە لە 5-11-2018 دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
نازم دەباغ رایگەیاند، عێراق دەیەوێ خۆی بەدوور بگرێت لە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، هەروەها پێویستیشە کوردستان خۆی نەکاتە قوربانی کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران.
نازم دەباغ ئاشکرایکرد، باوەڕناکات ئەمریکا عێراق پابەندبکات بە سزاکانی بۆسەر ئێران، رەنگە بیخاتە لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی کە پابەند نەکراون بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران روونیکردەوە، هیچ خاڵێکی سنووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران داناخرێت، بەڵکو رێگری لە هاوردە و هەناردەی چەند کەلوپەلێکی ستراتیژی لە بواری نەوت و پیشەسازی و دارایی دەکرێت.
نازم دەباغ گوتیشی" ئێران ئاسایشی کوردستان بە ئاسایشی خۆی دەزانێت، هەروەها پشتیوانی لە حکومەتی داهاتووی کوردستان دەکات، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پشتیوانییەکانی رابردووی ئێران لەبەرچاوبگرێت و لەچوارچێوەی یاساکانی عێراقی فیدڕاڵی مامەڵە لەگەڵ سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران بکات.
رۆژنامه‌ی خراسان: هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری عێراق له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه له نێوان حه‌وت به‌ربژێردا که هه‌موویان که‌سایه‌تی سیاسی کورد بوون، پێشوازی کۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا. کاریگه‌ری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق بابه‌تێک بوو که له وتووێژ له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران هه‌ڵمانسه‌نگاند.
هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق ده‌بێت؟
به‌ڕای من هه‌ڵبژاردنی دکتور به‌رهه‌م ساڵح وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری عێراق فاکته‌رێکی باش و ئه‌رێنی ده‌بێت له داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق.
بۆ؟
به پێی رابردوو و مێژووی دکتور به‌رهه‌م، ئه‌و هه‌میشه چاوی له گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بووه، له لایه‌کی دیکه‌وه جوگرافیای ئێران و عێراق به شیوه‌ێه‌که که ناتوانین له‌به‌رچاوی نه‌گرین، هه‌روه‌ها ئه‌من و ئاسایشی ئێران و عێراق گرێدراوی یه‌که، به‌م هۆکارانه من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌م له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح‌دا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق گه‌شه بکات.
به‌ڕای ئێوه بارودۆخی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و عێراق له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح چ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می فوئاد مه‌عسوم ده‌بێت؟
من رێزێکی تایبه‌ته‌م بۆ دکتور مه‌عسوم هه‌یه، ئێمه جگه له‌وه‌ی دۆست و هاوڕێی دێرینی یه‌کین هاوشاوری و له سه‌رده‌می خه‌باتیشدا هاوخه‌بات و هاوکار بووین، به‌ڵام بارودۆخی ئه‌م دوو که‌سه جیاوازه، هه‌م له رووی ته‌مه‌نه‌وه هه‌م له رووی بیرۆکه و تێڕوانینه‌وه، له‌م رووه‌وه به‌رهه‌م ساڵح زۆربه‌ی ئه‌و ئیش و ئامانجانه‌ی که فوئاد مه‌عسوم نه‌یکرد ده‌توانێت بیکات. .
دکتور به‌رهه‌م له رووی تێڕوانین و بیری سیاسییه‌وه زیاتر له مام جه‌لال نزیکه یان له فوئاد مه‌عسوم؟
به‌رهه‌م ساڵح خوێندکار و درێژه‌پێده‌ری قوتابخانه‌ی مام جه‌لاله.
بوونی به‌رهه‌م ساڵح له‌م شوێنه‌دا چ کاریگه‌ری و ئاکامێکی بۆ کورده‌کان ده‌بێت؟
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین وێڕای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان کورد و به‌غدا، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانیش گه‌شه بکات، ئێمه خوازیاری هاوبه‌شی(مشارکت)، سازان(توافق) و هاوسه‌نگی(توازن)ن، له هه‌وڵداین زه‌مینه‌ی ئه‌م بابه‌تانه ساز بکرێت، به‌ڕای من پێگه‌ی هه‌رێم به هه‌ڵبژاردنی دکتور به‌رهه‌م به‌هێزتر ده‌بێت.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران ده‌ڵێت: کورده‌کان ده‌چنه ناو فراکسیۆنێکه‌وه که پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کان بێت و بۆ جێبه‌جێ‌کردنیان گه‌ره‌نتی پێویست بدات.
به‌پێی راپۆرتی په‌یامنێری به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانسی هه‌واڵی "آنا"، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی عه‌مار حه‌کیم، عه‌بادی، ساڵح موتڵه‌ک، سه‌لیم جبووری، ئه‌یاد عه‌لاوی، ئوسامه نوجه‌یفی و نوێنه‌رانی سائرون، بوونی خۆی راگه‌یاند. ئه‌م فراکسیۆنه ١٧٧ کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م فراکسیۆنه به‌ناوی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانکردنه‌وه پێکهاتووه و تیایدا لایه‌نی جیاواز له‌وانه فه‌تح، یاسا، نه‌سر و چه‌ند لایه‌کی دیکه ئاماده‌ن/
چه‌ن کاتژمێرێک له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه تێنه‌په‌ڕیبوو که گروپی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تی هادی عماری و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی مالکی فراکسیۆنێکی دیکه‌یان پێکهێنا. ئه‌م فراکسیۆنه ١٤٥ کورسی په‌رله‌مانی هه‌یه. خاڵی سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که سه‌باره‌ت به پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه ناکرێت بڕیاری کۆتایی بدرێت، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ردوولا ده‌ڵێن خۆیان گه‌وره‌ترین فراکسیۆنن. هه‌روه‌ها له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا سه‌رۆکی به‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مان نه‌یتوانی زۆرینه دیاری بکات و دیاریکردنی ئه‌مه‌ش سپێردرایه ده‌ست مه‌حکه‌مه‌ی فیدراڵی.
به‌ڵام روونه که به درێژه‌کێشانی کێشه‌و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان حزبه سیاسییه‌کانی عێراق به تایبه‌ت له نێوان شیعه‌و سوننه‌و کورد، بێ‌شک هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌کیش دروست بکرێت زۆر لاواز ده‌بێت و له داهاتوودا کێشه‌ی زۆر دێته سه‌ر رێگایان.
هه‌روه‌ها بابه‌تی لایه‌نی کوردییه‌کان و یه‌کگرتنیان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بابه‌تی سه‌ره‌کی راگه‌یاندنه‌کانی عێراقه. له‌م نێوانه‌دا یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانی سائرون وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م هاوپه‌یمانییه به ١٨٠ کورسی په‌رله‌مانییه زۆرینه پێک ده‌هێنێت ده‌ڵێت: دوو حزبی سه‌ره‌کی کوردستان له ئێمه‌وه نزیکن.
ئیمه‌ن الشمری ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانی سائرون و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی هاوپه‌یمانی ١٨٠ کورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه. بۆیه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێک دێنن، هه‌روه‌ها پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان هه‌رچه‌ند به فه‌رمی یه‌کگرتنیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌که‌ی ئێمه رانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام له ئێمه‌وه نزیکن.
نوێنه‌رێ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له ووتوێژێکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانسی آنا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فه‌رمی کورده‌کان له‌م‌باره‌وه ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی لایه‌نه کوردییه‌کان روونه و چاوه‌ڕوانن رای لایه‌ن و حزبه‌کانی دیکه روون بێته‌وه تاوه‌کوو بزانن کامیان به شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقن، ئه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچ لایه‌نێک ئه‌وه رێکه‌وتنه‌ی کورده‌کان چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن، نه‌یانکردووه.
نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: خواسته‌کانی کورده‌کان دوو به‌شه: هاوبه‌شی(مشارکت)، سازان(توافق) و هاوسه‌نگی(توازن)، به‌شێکی دیکه‌ی جێبه‌جێ‌کردنی رێکه‌وتنه‌کانی پێشوو به پێی ده‌ستووری عێراق که مادده‌ی ١٤٠، یاسای پێشمه‌رگه و بواری نه‌وت و چۆنیه‌تی بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ده‌گرێته‌وه. بۆیه هه‌ر فراکسیۆنێک که پابه‌ندی رێکه‌وتنه‌کان بێت و بۆ جێبه‌جێ‌کردنی بابه‌ته‌کان گه‌ره‌نتی بدات، کورده‌کان ده‌چنه ناو ئه‌و فراکسیۆنه‌وه.
ئه‌و وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که کوردههکان فراکسیۆنێکی تایبه‌تیان له‌به‌رچاو نییه ده‌ڵێت: له نێوان هاوپه‌یمانییه‌کان رێکه‌وتن ده‌کرێت که گه‌وره‌ترین فراکسیۆن پێک بێت و ئه‌وکات کورده‌کان ده‌چنه ناو فراکسیۆنێکه‌وه که جێبه‌جێ‌کردنی ده‌ستوور بخاته ناو کاری خۆیه‌وه. له راستیدا هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌کانی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یان رێکه‌وتن ده‌کرێت یان رێکه‌وتن دواده‌خرێت بۆ کاتێکی دیکه، که تا ئێستا له‌سه‌ر کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان رێکه‌وتن نه‌کراوه.
نازم ده‌باغ ده‌ڵێت: ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که باس له پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆن ده‌که‌ن زۆر به‌هێز نین، چونکه ئه‌مانه پێشتریش بڵاوبووبووه‌وه، رێکه‌وتنی نێوان سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان بووه که مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌ندامانی فراکسیۆنه‌کان هاوڕای بن، له‌م جۆره به‌ڵگانه زۆر ئیمزاکراوه به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کراون.
ئه‌و ده‌ڵێت: ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین و بزانین سه‌رۆک هاوپه‌یمانییه‌ک که نامه‌ی ئاماده‌بوونی هاوپه‌یمانییه‌که‌ی له فراکسیۆنی زۆرینه‌ی ئیمزا کردووه نوێنه‌ری هاوپه‌یمانییه‌که‌ی بووه یان یه‌کلایه‌نه ئه‌مه‌ی کردووه. کێشه‌ی ئه‌م نامه ئیمزاکراوانه‌یه که هیچ به‌شێکی روون نییه و دیار نییه چی ئیمزاکراوه.
دوایین هەواڵ
- نازم دەباغ: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سەر خاکی هەرێم دوا هەنگاوی ئێران دەبێت
- نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
- گفتوگۆی نازنم دەباغ لەگەڵ NRT ؛ هێزی سەربازی دەچێتە سنورەکان؟ ئێران دێتە سەر خەت، سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان
- دیمانەی ناظم دەباغ لەگەڵ کوردسات ؛ پەیڕەوی نوێی کاری سیاسی ئێران و سعودیە و کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق
- نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شداری له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندیسه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی کرد
- بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی پانارۆمای کوردستات؛ بۆچوونی ئێران لەبارەی جیابونەوەی بودجەی پارێزگای سلێمانی چییە؟
- نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
- نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لەبارەی مەترسی ستراتیژییەتی کاری نێودەوڵەتی بۆ هەرێم قسە دەکات
- نازم دەباغ: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە کاردەکات و وەکو نوێنەرایەتی هەرێم ئاگاداری پەیامەکان نین
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران: ئێران پێیوایە لە بەغدا سیاسەت و پڕەنسیپێک بۆ رێگەگرتن لە چالاکییەکانی دژ بە ئەو هەیە
- نازم دەباغ: ئێران رێوشوێنەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوور پێباشە
- نازم دەباغ: ئامانجی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران دوو خاڵە
- نازم دەباغ: "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد"
- نازم دەباغ: دەبێت ڕێز لە یاسا و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بگیردرێت
- نازم دەباغ: میوانانی هەرێمی کوردستان نابێت ببنە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی خانەخێویان
- "نازم دەباغ" لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا:سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی دژی ئێران بڕیاری جیدی دەگرین / بنکەکانیان دەبێت چۆڵ بکەن
- نازم دەباغ: پێشبینی دووبارە بوونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد
- نازم دەباغ : ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن سنوور چۆڵ نەکەن، ئێران بیر لە بژارەی دیکە دەکاتەوە
- نازم دەباغ: ئێران نایەوێت سەدرییەکان لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو دووربخرێنەوە
- «نازم ده‌باغ» و «سەلام عارف روشدی» له‌گه‌ڵ «سایمۆن شێرکلیف» باڵیۆزی به‌ریتانیا دیداریان کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ شاندی زانکۆی پەیام نووری ئێران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا «عه‌لی باپیر» دیداریی کرد
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
- نازم دەباغ: ئێران له جموجۆڵدایه بۆ نێوەدگیری نێوان پارتی و یەکێتی
- نازم ده‌باغ: بایدن كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی تارانی پێشخست
- نازم دەباغ: ئێران لایەنگیریی یەکێتی و پارتی ناکات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد