امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى سوله‌یمانى هه‌ڵوێستى تاران به‌رامبه‌ر هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

 

شارپرێس: // نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كۆمارى ئیسلامى ئێران زانیارى ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى تاران دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڕاپۆرتێكى ئه‌مریكى له‌باره‌ى هاوكاریكردنى ده‌زگایه‌كى ئه‌منى هه‌رێم بۆ به‌ئامانجگرتنى قاسم سوله‌یمانى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ده‌شڵێت:"تائێستا هیچ جۆره‌ په‌یامێك‌و هیچ جۆره‌ ئاراسته‌یه‌كى نه‌بوه‌ بۆ هه‌رێم له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ت‌و ده‌نگوباسه‌ى بڵاوبۆته‌وه‌".

ماڵپەری یاهوو نیوزی ئەمریکی ڕاپۆرتێکى لەسەر وردەکاری ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوكردۆته‌وه‌و ناوی دژە تیرۆری کوردستان هێنراوه‌ كه‌ هاوكاریی ئه‌مریكاى كردوه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا.

نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌تاران قسه‌ى بۆ شارپرێس كردو هه‌ڵوێستى ئه‌و وڵاته‌ى دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڕاپۆرتى ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌رێم ڕونكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ڕاگه‌یاندن زۆر گرنگیان پێدرا من وه‌كو خۆم به‌ڕاگه‌یاندنى چه‌واشه‌كارى ده‌بینم، ئامانجیش تێكدانى ڕیزه‌كانى گه‌ل‌و خراپكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان یه‌كێتى‌و ئێران‌و هه‌روه‌ها به‌گشتیش هه‌رێمى كوردستان‌و ئێرانه‌".

وتیشى:"دیاره‌ به‌نده‌ وه‌كو نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم‌و هه‌روه‌ها شاراوه‌ش نییه‌ كه‌ نوێنه‌رى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیشم، به‌گوێره‌ى شاره‌زایی‌و ئاگاداریى‌و په‌یوه‌ندیه‌كانم، له‌و ڕۆژه‌ى قاسم سوله‌یمانى تیرۆركراوه‌ تا ئه‌مڕۆ هیچ جۆره‌ زانیاریه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ لاى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌".

ده‌باغ جه‌ختیكرده‌وه‌، "پێشموایه‌ ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى ئێران توانادارن له‌گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و وه‌رگرتنى زانیارى ته‌واو ده‌رباره‌ى تیرۆركردنى حاجى قاسم، ئه‌مه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ چه‌واشه‌كاریه‌و ئامانجداره‌ بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێرو تاران".

سه‌باره‌ت به‌كاردانه‌وه‌ى تاران له‌به‌رامبه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ نوێنه‌رى هه‌رێم له‌ئێران جه‌ختیكرده‌وه‌، "كۆمارى ئیسلامى ئێران تا ئه‌مكاته‌ى كه‌ قسه‌ ده‌كه‌م، هیچ جۆره‌ په‌یامێك‌و هیچ جۆره‌ ئاراسته‌یه‌كى نه‌بوه‌ له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ت‌و ده‌نگوباسه‌ى بڵاوبۆته‌وه‌، چونكه‌ پێموانییه‌ نه‌ یه‌كێتى‌و نه‌ پارتیش ده‌ستیان هه‌بێت له‌وكاره‌دا".

 

 

https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=190081&fbclid=IwAR2gUMHwR24ucQDKXrlsVxzRM2H5rEW083QHpR34pKOL0l8WWj2wEUlDVWU

 

Read کد خبر: 848

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی