امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 23 تشرینی دووەم 2024

نازم دەباغ: هەرێم وەڵامی ڕوونكردنەوەیەكی ئێرانی نەداوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر مووشەكەكان داوای ڕوونكردنەوە لە حكومەت دەكات

ئاژانس –شیروان محەمەد ئەمین

بەرپرسانی ئێران لە پەیامێكدا بۆ حكومەتی هەرێم ڕەتی دەكەنەوە كە ئەو دوو مووشەكەی ئاڕاستەی هەولێر كران لە لایەن وڵاتەكەیانەوە ئەنجام درابێت، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران پێی وایە پاش ڕوونكردنەوەكەی تاران حكومەتی هەرێم بێدەنگ بوون، بڕیارە بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگە داوای ڕوونكردنەوە لە حكومەت دەكات.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״لەسەر زاری بەرپرسانی حكومەتی ئێران ئاگادارییەكم گەیاند بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەو دوو مووشەكەی ئاڕاستەی هەولێر كراون لە لایەن ئێرانەوە نەبووە״.

وتیشی: ״ناوی ئەو بەرپرسە ئێرانییەم بە حكومەتی هەرێم وتووە و دوای ڕوونكردنەوەكەی تارانیش حكومەتی هەرێم بێدەنگ بوون و هیچ وەڵامدانەوەیەكیان نەبوو״.

لەو بارەیەوە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״پاش ئەوەی ئێران ڕەتی كردەوە كە ئەوان مووشەكیان ئاڕاستەی هەولێر كردبێت، لەناو بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە مقۆمقۆی ئەوە درووست بووە داوا لە حكومەتی هەرێم بكەین لەسەر ئەو ڕووداوە ڕوونكردنەوەیەكی بۆ ئێران و خەڵكی كوردستان هەبێت.״

جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״هیچ زانیارییەكم لەسەر ڕووداوی دوو مووشەكەكەی هەولێر نییە، چونكە ئێمە بۆ ئەو ڕووداوە لیژنەی لێكۆڵینەوە نەبووین و ئەو لایەنەی كە یەكەم جار لێکۆڵینەوەی لە پارچەكانی ئەو مووشەكە كردووە و بۆ یەكەم جار چووە شوێنی ڕووداوەكە دەزگای ئاسایشی هەرێم بووە.״

 

http://azhans.krd/%d9%88%db%95%d8%b2%d8%a7%d8%b1%db%95%d8%aa%db%8c-%d9%be%db%8e%d8%b4%d9%85%db%95%d8%b1%da%af%db%95-%d9%84%db%95%d8%b3%db%95%d8%b1-%d9%85%d9%88%d9%88%d8%b4%db%95%d9%83%db%95%d9%83%d8%a7%d9%86-%d8%af/

Read کد خبر: 806

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی