عەبدوالڕەحمان فەتحواڵڵاهی: بە چاوخشاندنێک بە گۆڕانکارییەکامی کوردستانی سووریا، ڕاپۆڕتەکان بە باشی ئاماژە بە بوونی ناکۆکییە قووڵەکان لە نێوان حیزبە کوردییەکانی سووریا دەکەن و ئەم حیزبانە لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا یەکترییان خستۆتە قەریانەوە کە لە دەرئەنجامدا لە نێوان دوو بەرەی سەرەکیی، یەکێک بە رێبەریی لایەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک P.Y.D و چەندین حیزبی دیکەی پەیوەندییدار بەم بەرەیە لە لایەک و بەرەکەی دیکەش کە لە یەکێکی نێوان نزیک بە 16 حیزبی دیکەی کوردیی بە رێبەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) پێکهاتووە لە لایەکی دیکەشەوە ناکۆکییە سیاسییەکان و تەنانەت شەڕیی نیزامیش ڕوویداوە کە نیشانەیەکە لە بەرزبوونەوەی ئاستی باڵای قووڵایی ناکۆکییەکان. ئەوە لە حاڵێکدایە کە دوو لایەن پەیماننامەیەکیان لە شاری هەولێر واژۆ کردبوو کە دەرئەنجامەکەی پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای کورد، پێکهاتوو لە تەواوی حیزبە کوردییەکان لە سووریا بوو. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەر دوو گرووپ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەسەر دامەزراندنی سیستەمێکی فیدڕاڵی بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا جەختیان کردەوە بەڵام لە بواری چۆنییەتی سیستەمی فیدڕاڵی، ناوە ناوچەی فیدڕاڵی، هێماکان و ئاڵای ناوچەی فیدڕاڵی، سنوور و دەسەڵاتەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی، هێزە نیزامییەکان پەیوەندیدار بە حکوومەتی فیدڕاڵی و دەیان نموونەی دیکە لە نێوان دوو لایەندا ناکۆکیی زۆر قووڵ هەبوو. خاڵی هەرە بەرچاو لەم نێوەندەدا کە دووهەمی جوولای 2016 لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، دوو یاسای سەرەکی جۆراوجۆر لە لایەن دوو رێکخراوەی رەقیب بە شێوەی جوێی راگەیێندرا کە هەر دووکیان قامیشلی بە پێتەختی ناوچەی خودموختاری کوردستانی سووریا دەزانن. لەم بارەیەوە لەگەڵ بەڕێز "نازم عومەر دەباغ" ئاست بەرزترین کەسایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ئێران وتووێژمان کردووە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:
دوای شەڕیی ناوخۆی سووریا و گۆڕینی روخساری سیاسی ئەم وڵاتە، P.Y.D بە شێوەیەک بووە هێزیی سەرەکی ناوچەی کوردستانی سووریا و لە درێژەدا لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) کە یەکێکە لە حیزبە کۆنەکانی کوردستانی سووریا ناکۆکییەکانیان زۆر قووڵبۆوە، بە بڕوای ئێوە، بنچکەکان و هۆیە واقعییەکانی شەڕ و ناکۆکی لە نێوان ئەم دوو حیزبە کوردییە سوورییە لە چیدایە؟
لە سەرەتادا ئێمە ناکۆکی نێوان ئەم دوو حیزبە گەورەیەی سووریا قەبووڵ ناکەیەن و لە بەرژەوەندیدا نایبینین و بەردەوام بەشوێن یەکێتی و یەکپارچەیی ئەوانداین، بەڵام دەبێت بڵێین ئەگەر کوردەکان بڕوایان بە سیستەمی دیموکراسی و کۆمەڵگای دیموکراتیک هەبێت، دەبێت دەنگی بەرانبەریشیان ببیستن بەڵام بەگشتیی کاتێک کە چاو لە ناکۆکییەکانی ئەم دوو حیزبە کوردەی سووریا دەکەین، هۆی سەرەکییەکەی بۆ نێوان ناخۆشی هۆیەکان و دەستی دەرەکی بیانی دەگەڕێتەوە و لەم ناوەندەدا ئەم مەسەلەیە نە تەنیا بۆ کوردستانی سووریا بەڵکوو بەبڕوای من دەبێت بۆ کوردستانی عێراقیش یادەوەری بکرێت، نابێت هەر گرووپ، حیزب، پارت و لایەنێک هێزیی تایبەت بە خۆی هەبێت و بە لەبەرچاوگرتنی بنەما سیاسییەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی کوردستانی سووریا بە باشی دەردەکەوێت کە هەر حیزب سەر بە لایەنێکە و لە دەسەڵاتەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەستوور وەردەگرێت و پشتیوانی دەکرێت بەڵام گرفت لێرەدا ئەوەیە کە حیزبە کوردییەکان سیاسەتە سەرەکیی ئەو دەستە دەرەکییە بیانییانە کە لەگەڵیان لە پەیوەندییدان لە کاردانەوە لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دیکە رچاودەگرن ئەم رەنگدانەوەیە بێگومان بۆتە هۆی ناخۆشی، ناکۆکی و پێکدادان، چونکە ئەو دەستە دەرەکی ناوچەیی و دەرەوەی ناوچەکە سەبارەت بە کوردستانی سووریا لە ناکۆکی و دژایەتی لەگەڵ یەکتریدان و کۆمەڵەی ئەم باروودۆخە بۆتەی ئەوەی کە ئەگەر ئەو حیزبە کوردیانە پڕچەک بن و هێزیی نیزامی کاراشیان هەبێت، جۆریی بەرسڤ و بەرپرچدانەوەیان بە پێی هێزی نیزامییان دەچێتە سەرێی و لە هەندێک قۆناغیش تەنانەت لە بەرانبەر حیزبە کوردییەکانی دیکەشدا بە هۆی هێزیی نیزامییەوە دەست دەبەنە بەر ماشەی سیلاحەکانیان، هەڵبەت ئەو شتانەی کە ئێە لە P.Y.D و Y.P.G دەیبیستین ئەوەیە کە ئەم حیزبانە هیچ گرفتێکیان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی سووریادا نییە بەڵام لە لایەنی نیزامی دەبێت هەموو لە ژێر ئاڵای هێزێکی نیزامی یەکساندابن چونکە ئەوان نایانهەوێت ئەزموونی تاڵی ناکۆکییەکانی حیزبە کوردییەکانی عێراق دووپاتبێتەوە، ئێستا راستی و دروستی ئەم وتانە تا چ ئاستێکە؟ پەیوەندیی بە شیکردنەوەی باروودۆخی کوردستانەوە هەیە بەڵام بە گشتیی دەتوانین بڵێین هاندانی دەستە دەرەوەی و وڵاتان بۆتە هۆی ئەوەی کە حیزبە کوردییەکان بەرژەوەندیی خۆیان لە بەرانبەر یەکتریدا ببینن و P.Y.D و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) یەکتریی تۆمبەتبار دەکەن و تاوان و بەرپرسیاریی ناکۆکییەکانی ئەمڕۆی کوردستانی سووریا دەخەنە سەر ئەستۆی یەکتریی.
یانی ئێوە بە جۆرێک تاکدەنگی P.Y.D پەسند دەکەن؟
بەڵێ، من شتێکی ئاساییم باسکرد کە P.Y.D بۆخۆشی ئینکاریی ناکات و زۆر جار رایگەیاندووە، هەڵبەت P.Y.D گوتوویەتی کە دەبێت هەموو کوردەکان لە ژێر سێبەریی هێزێکی نیزامی یەکساندا لەگەڵ تیرۆریستان خەبات بکەن و بە یەگرتوویی بگەن و بێجگە لەم خاڵە، حیزبەکان لە چالاکییە سیاسی، کۆمەڵایەتی، شارستانی و ... سەربەستن و لە ئیدارەی دەوڵەت و بەرپرسیایی باروودۆخی ئەمڕۆکەدا هەر حیزب بە رێژەی خۆی بەرپرسە و دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی بکات و بەشێک لە دەسەڵات کە لە رێگای هاوبەشییەوە پێکدێت، بگرنەدەست، یانی لەم بەشەدا تاکدەنگی بوونی نییە و هەموو ناکۆکییەکان بۆ بەشی چەکداریی دەگەڕێتەوە.
بەڵام لە بیرووڕاکاندا، "ئیبراهیم بەڕۆ" سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS)، P.Y.D بە دیکتاتۆڕی و پێکهێنانی مۆنۆلۆگی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق تۆمەتبار کرد؟
بە بڕوای من، هەر دوو حیزبەکە بە یەک ئەندازە لە پێکهێنانی هەلوومەرج و ناکۆکییەکانی ئەمڕۆ، هەم تاوانبارن و هەمیش بێتاوانن هەر دووکیش بە یەک ئەندازە راست دەڵێن، یانی ئەوەی کە لە باروودۆخی دوای شەڕەکانی ناوخۆی سووریا، حیزبە کوردییەکان بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەیانزانی دەکوژرێن یا زیندانی دەکرێن، خەباتیان کرد بەڵام ئەمڕۆ بە گۆڕانکاریی باروودۆخ و مەسەلەی حکوومەتی خودموختاری کوردستانی سووریا، بۆچی حیزبە کوردییەکان لەسەر مەسەلەی دەسەڵات و بەدەستهێنانی هێز جەخت دەکەنەوە؟ من دیسانەوە تەئکید دەکەم ئەزموونی کوردستانی عێراق دەتوانێت دەرسێک بێت بۆ کوردانی سووریا چونکە تا ئەمڕۆ لە کوردستانی عێراق هەر گرووپ هێزیی چەکداریی خۆی هەیە. دوای تێپەڕبوونی ئەم هەمووە ساڵ شەڕە، لەم دوایانەدا سەبارەت بە یەکپارچەیی داموودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق گوێبیستی هەواڵەکان دەبین بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە، تاکوو ئەمڕۆ نەماتوانیوە ئەم گرووپە چەکدارانە یەکبخەین. ئەگەر لەم روانگەیەوە چاولێبکەین P.Y.D ئەساسی بنەمای سەرەکیی هێزە نیزامی و چەکدارییەکانی کوردستانی سووریای لە خزمەتدایە و لەم باروودۆخەدا هیچ کاتێک بە شوێن شەریکێکی دیکەوە نییە تا سبەی رۆژیی سووریای بێ تیرۆریست، ئاواتی بەشخوازیی و رکابەریی هەبێت، ئەمڕۆکە P.Y.D لە پێناو بوونی ئەو جۆرە بیرووبۆچوونەدا هەموو حیزبە کوردییەکان بۆ خەبات دژی تیرۆریسم بانگێشهت دەکات بەڵام لە ژێر سێبەری هێزێکی چەکدارییدا. ئێوە چاو لە کوردستانی عێراق بکەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هەر کامیان هێزێکی چەکداریی جوێیان هەیە و بە بۆنەی ئەم هێزە نیزامییەوە هەر کام لەم حیزبانە، خۆی بە هێزیی یەکەمی کوردستانی عێراق دەزانێت. ئەگەر ئەم هێزە چەکدارییە بوونی نەبوایە وەکوو حێزبە سیاسییەکان کە چەکداریان نییە، بە شوێن پاراستن و مانەوەی ئاسایش و هێمنی بوونایە کە ئەگەر ئەوانیش هێزیی چەکداریان ببوایە، دەبوو بمانبینیایە کوردستان و تەنانەت بە گشتیی عێراق و ناوچەکە چ چارەنووسێکی پەیدا دەکرد؟ و ئەم هێزە چەکدارییە ئەو کات دەبووە بەڵای گیانیان بەڵام ئێستاکە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم باروودۆخە من لە چەندین کۆبوونەوەی ئاشتی نێوان P.Y.D و ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا ئامادەبووم، هەر ئەو باسی چەکداریی P.Y.D دەسەڵاتی پێداوە و بە گشتیی، یەکێکی دیکە لە هۆیەکانی ناکۆکییە. بە پڕچەککردن حوکمی مەنتیقی بە مەنتیقی حوکم خۆی دەسەپێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم باروودۆخە، من بە بەشی خۆم هەندێک جار ئاواتم ئەوەیە کە بە گشتیی کوردستانی عێراق لە لایەن یەک حیزبەوە ئیدارە بکرێت، تەنانەت حیزبێکی باش و یا خراپ و بەم شێوەیە لە نێوان ئاسمان و زەوییدا نەبوایەین.
ئێمە ئەمڕۆکە نە دەتوانین ریفڕاندۆم سازبکەین، نە دەتوانین لەگەڵ دەوڵەتی بەغداد دانووستان بکەین، نە دەتوانین بە شێوەی گشتیی لەگەڵ ئێران هاوپەیمان بین و ... ، تەنیا لەبەر ئەو گرفتەی کە بۆم باسکردن، باشە ئەوە داهاتوویەکی زۆر تاریکی هەم بۆ کوردستانی عێراق و هەمیش بۆ کوردستانی سووریا تۆمارکردووە، هەڵبەت لە لایەکی دیکەشەوە P.Y.D یش بە بوونی تەواوی ئەم خاڵانە، بەو مەنتیقە راست دەڵێت بەڵام وشەی "دەبێت" بە جۆرێک بەدەستهێنانی دەسەڵاتە کە بنچینەی لە هێزە چەکدارییەکانەوەیە و ئەگەر لەم مەنتیقە پاژگەزبێتەوە باروودۆخ بەرەو چاکبوونەوە و کەمبوونەوەی ناکۆکی دەڕوات و لەم لایەنەوە شایەد حەق بە "ئیبڕاهیم بەڕۆ" بێت چونکە P.Y.D هێزەکانی لە شوێنێکی دیاریکراو و لە ژێر یەک بەرپرسیارییەتیدا رانەهێناوە و داینەمەزراندووە بەڵکوو بەشێکی لە عێراقڵا بەشێکی لە رووسیا و بەشێکیشی لە ژێر چاودێریی ئەمەریکادا بووە و ئەم جۆرە هەڵسووکەوتە بۆتە هۆی ئەوەی کە تاکوو نەتوانن بە یەک مەنتیقی رۆشن بگەن و بەم بۆنەیەوە هەر کەسێک خۆی لە کوردستانی سووریا بە حەق دەزانێت و بەشوێن بەشێک لەوێیە چونکە لە ڕاهێنان و دامەزراندیی هێزە کوردییەکاندا رۆڵی هەبووە. ئەوە واقعییەتێکی تاڵە بۆ کوردەکان، کوردەکان دەبێت بە ئاستێک لە شعووری سیاسی بگەن کە قسە و کردەوەیەک ئەنجامبدەن کە لە بەرژەوەندیی خۆیاندابێت و ئەوە شتێک نییە بێجگە لە پاراستنی یەکێتی و رێزگرتن لە بەرانبەر و ئەوەی کە ئیزنی دەستێوەردانی دەستە دەرەکییەکان لە چارەنووسی خۆماندا نەدەین کە لە دەئەنجامدا کاریگەرییەکی خراپ لەسەر پەیوەندیی کوردەکان لەگەڵ ئێران، تورکیا، عێراق و سووریا دادەنێت.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وتانەی بەڕێزتان، ئیبڕاهیم بەڕۆ و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) بەسەر شێوازەکانی دیموکراسیانە، وتووێژ، دانووستان و رێگەچارە سیاسییەکان زاڵە تاکوو شێوازە چاکدارییەکان، ئایا ئەم جۆرە هەڵسووکەوتە بە هۆی نەبوونی توانایی لە هێزە نیزامی و چەکدارییەکانەوەیە؟
بەڵێ، ئەو مەسەلەیەی کە ئێوە ئاماژەتان پێدا، یەکێکە لە هۆیە کاریگەرەکان لە دانانی سیاسەتێکی لەم چەشنە و ئەگەر ئەویش خاوەنی ئەم دەسەڵاتە نیزامییە بوایە شایە زیاتر لە P.Y.Dش بە شوێن رۆڵی سەرەکی لە کوردستان سووریا و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوو و ئەو هەلوومەرجە وایلێکرکردوە کە بەم جۆرە ئیستراتیژی ورێگەچارەیە بۆخۆی دەستنیشان بکات و ئیمکانی ئەوە هەیە بە گۆڕینی باروودۆخ ئەم جۆرە سیاسەتەش بگوڕدرێت.
بەڵام لە بیرووڕا جیاوازەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) لە "ئیبراهیم بەڕۆ" تاکوو "عیماد بەرهۆ"، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا، بەردەوام رەخنەی ئیستراتیژی لە P.Y.D بەرانبەر بە شەڕیی دژ بە تیروریسم و داعش لە ناوچەکانی غەیەرە کورد دەگرن و لەم بڕوایەدان ئەم جۆرە لە کردەوە و خەبات تەنیا وزەیان کەم دەکاتەوە و مەسرەفی زۆری بۆ کوردەوکان بەدواوەیە و لە لایەکی دیکەشەوە، "ساڵح موسلیم" و "ناسر حادی مەنسوور" لە بیرووبۆچوونە جۆراوجۆرەکاندا رایانگەیاندووە کە دوای بەشداریی کوردەکان لە عەمەلیاتی "تووڕەیی فورات" و رزگارکردنی ناوچەکانی تەبەقە و رەقە بەرو دیرالزوور دەڕۆن، بە بڕوای ئێوە ئەم ئیستراتیژییەی P.Y.D تا چەندە رەخنەی لەسەرە؟
بە بڕوای من، ئەم بیرووبۆچوونانەی "ئیبراهیم بەڕۆ" لە بەرژەوەندیی وڵاتێکی وەکوو تورکیادایە و ئەم دێڕە و رێگەچارەیەی ئەنجومەنی نیشتمانی تەنیا خزمەتی زیاتر بە رۆڵ و دەستێوەردانی تورکیا لە سووریا دەکات و ئەگینا کوردەکانی سووریا دوای رزگارکردنیی کۆبانێ و عەفرین و پێکهێنانی ئەم دوو کانتۆنە بە هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانی دیکە لە خەبات دژ بە داعش و تیرۆریسم بەرەو ئەو ناوچانە پێشڕەوییان کرد کە دانیشتووەکانیشی کوردنین. ئەم کردەوەیە زۆر مەنتقییە چونکە مەترسی لە خۆیان دوور دەخەنەوە. داعش، النەسرە و ... لە هەر شوێنێک بن تیرۆریستن و ئەم مەسەلەیە پەیوەندیی بە ناوچەی کوردیی و غەیەرە کوردیی نییە، دەبێت بەم شێوەیەی P.Y.D و Y.P.G کار بکریت بەڵام خاڵێکی پێچاوە لە ئارادایە کە لە لایەنێکە پەیوەندیی بەم کردەوەیە، کوردەکان بە داگیرکردنی ناوچەکانی سووریا تۆمەتبار دەکرێن و لە لایەکی دیکەشەوە ئاماژەم پێکرد کوردەکان بە بەشداریی لە پەیمانی شەڕ دژ بە تیرۆریسم و داعش بەرپرسیاریەتییان بۆخۆیان دروست کرد کە تا کۆتایی ئەم شەڕە ئامادەبن و لێرەدایە کە دەبێت بە بەرپرسیارییەکی دروست بگەن.
هەر بەم هۆیەوە دەبینین کە لە ناوچەکانی دیکەش شەڕ لەگەڵ داعش دەکەن و لە پێناو بەشداریی لەم پەیمانەدایە و چونکە هاوپەیمانن ئامادەیی ئەوتۆیان هەیە و تا کاتێک کە لە لایەنی سیاسی و تەقەمەنییەوە پشتیوانییان لێبکرێت لە توانای خۆیان دەبێت شەڕ و خەبات بکەن و درێژە بە هاوکاریی خۆیان بدەن بەڵام لێرەدا خاڵێک بەرچاوە، داعش یا هەر گرووپکی تیرۆریستی کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا دەرکراوە بەرەو کوێی ڕەپێدەندرێت؟ ئایا شەڕ لەگەڵ داعش بەڕاستی کۆتایی هاتووە؟ تەنانەت بە فەرزی ئەم هەلوومەرجەش، باروودۆخی ناوچەکان دوای شەڕی داعش و تیرۆریسم بە چ شێوەیەک دەبێت؟ و لە هەمووی ئەمانە گرینگتر دەبێت بپرسین لە قۆناغی "دوای داعش" ئایا بە باروودۆخ و هاوپەیمانی لەگەڵ کوردەکان وەکوو ئەمڕۆ لەسەر پەیمانی خۆیان دەمێننەوە یا ئەوەی کە تەنیا بەشوێن کەڵک وەرگرتنی لە کوردەکانن؟ ئایا سبەی رۆژ دوای کۆتایی هاتنی شەڕ، کوردەکان تنیا دەمێننەوە؟ شتێک وەکوو شەڕیی یەکەم و دووهەمی جیهان یا ئەزموونی تاڵی شەڕیی یەکەمی خەلیجی فارس؟ بۆ نموونە هەر لەو شەڕەی خەلیجی فارسی یەکەم، ئەمەریکییەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان عێراقیان بە جێی هێشت بەڵام بە تەواوی ئەم خاڵانەوە کە ئێستا ئاماژە پێدا، من لە بیرووبۆچوونەکان پێشوو و هەروەها چاوپێکەوتنەکانی رابردووی خۆم زۆر جار ئاماژەم بەم خاڵە کردووە کە باروودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەک دەڕوات کە بێگومان ئەمەریکییەکان بیر سوورن لەسەر گەڕانەوەی خۆیان.
بە بوونی ئەو خاڵانەی کە ئاماژەتان پێکرد و بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ئاستە لە ناکۆکی حیزبە کوردییەکانی سووریا، هەرێمی کوردستانی عێراق لە "دانیشتنی تاران"، "کۆبوونەوەی دهۆک"، "کۆبوونەوەی هەولێری 1" و "کۆبوونەوەی هەولێری 2" هەوڵ بۆ ئاشتبوونەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەم حیزبانە هەبوو بەڵام لە ئەساسدا بۆچی دوای ئەم کۆبوونەوانە هێشتا ناکۆکی و پێکدادان لەسەر جێی خۆی ماوەتەوە؟
ئیزنم بدەن وڵامی پرسیاریی ئێوە لە یەک وشەدا پوخت بکەمەوە، تەنیا هۆی گرینگ و کاریگەر لە شکستهێنانی ئەم دانووستان و کۆبوونەوە ئاشتیانە کە ناوتان لێبرد، تەنیا هۆیەک و ئەویش "دەستی دەرەکی"یە، دەمەوێت تا کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنە ئێوە قەناعەت پێبێنن کە ناوێکی لێنەبەم. داخراو ئاماژەی پێدەکەم و دەڵێم تەنیا "دەستی دەرەکی" و ئەگەر ئەم دەستە دەرەکیانە لە هاندانی ئەم حیزبە کوردیانەی سووریا وازبێنن بەئاسانی و بە زوویی ئاشتی و پێکهێنان بەدەستدێت، هەڵبەت بە ئاماژە بە روانینێک بە مێژووی کورد، هەمیشە بنچینەی ئەم ناکۆکییەکانەی نێوان کوردەکان هەر ئەو کاریگەریی دەستی دەرەکی بیانی بووە.
پەس بەدەستهێنانی دەسەڵات و زیادبوونی رۆڵی حیزبە کوردییەکان لە پێکهێنانی ئەم جۆرە ناکۆکیانە لە تەنیشت ئەم "دەستە دەرەکییانە" کە ناوتان لێبرد، کاریگەر نییە؟
بۆچی بەڵام بە جیدی کاریگەریی ئەم هۆیانە، هەر وەکوو گوتم "دەستی دەرەکی" تا رادەیەک کاریگەرە و لە گۆ’ڕەپانی ناکۆکییەکانی حیزبە کوردییەکاندا رۆڵێکی گیرنگی هەیە کە بە ئاسانی تەواویی کۆبوونەوە ئاشتییەکان بێدەرئەنجام دەهێڵنەوە. من لە یەکێک لەم کۆبوونەوە ئاشتیانەی حیزیە کوردییەکانی سووریا لە تاران ئامادەبووم. لەم دانیشتنە ئاشتییەدا بەڕێز "حەکیم بەشار" و بەڕێز "ساڵح موسلیم" و کۆمەڵێک کەسایەتی دیکە بەشداربوون و ئەزقەزا لەم کۆبوونەوەیەدا بە رێککەوتنیش گەیشتن کە بە درێژەپێدانی و پێوشوێن گرتنی بەردەوامی ئاشتی پێکدێت بەڵام لەناکاو دوای گەڕانەوە، تەواوی دەرئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە هەڵوەشێندرایەوە، ئایا ئەوە شتێک بێجگە لە کاریگەی "دەستی دەرەکی" بوو؟
بەڵام ئایا بە لەبەرچاوگرتن ئەم باروودۆخە، هەرێمی کوردستانی عێراق وەکوو هێزێکی خودموختاریی کوردی ناتوانێت رۆڵێکی گرینگترلە ئاشتبوونەوەی لایەنەکان بگێڕێت؟
هەرێمی کوردستانی عێراقیش بە بوونی ئەو تایبەتمەندییەیەی کە ئێوە گوتتان کە هەرێمێکی خودموختارە بەڵام هەلوومەرجێکی یەکسانی لەگەڵ کوردستانی سووریادا هەیە. بە گشتیی کوردستانی عێراق و هەولێر ئەمڕۆکە پێگەیەکی گرینگە بۆ هێزەکانی ئەمەریکا، بۆچی؟ چونکە تەنیا بە مەبەستی نیاز بە هەرێمی کوردستان لە شەڕ دژی داعش. دیسانەوە بە جەختکردنەوە پرسیارەکەی خۆم دووپاتدەکەمەوە، ئایا ئەمەریکا دوای شەڕ لەگەڵ داعش، هەر ئەو پەیوەندییەی خۆی لەگەڵ کوردستانی عێراق دەپارێزێت؟ و ئایا لە گۆڕەپانی ناوخۆی کوردستانی عێراق و دەستە دەرەکییەکانی دیکە بە شوێن دروستکردرنی ناکۆکییەوە نین تا بە مەبەستەکانی خۆیان لە پێناو سێبەری ئەم ناکۆکیانەوە بن؟ من گوتم بهێڵن ئەم "دەستە دەرەکییە" پەردەی لەسەر لانەدەین و زیاتر ئەم مەسەلەیەر شینەکینەوە.
ئێستا دوا شیکردنەوە و لێکدانەوەی بنچینەکان و رێژەی ناکۆکییەکانی حیزبە کوردییەکانی سووریا بە خاڵێکی هاوبەشی ئەوان دەگەین و ئەویش نەبوونی بە رەسمی ناساندنی دەرئەنجامەکانی دانووستانەکانی ئاشتی سووریا لە "کۆبوونەوەی ئاستانە" و "کۆبوونەوەی ژنێڤ" بە هۆی نەبوونی بەشداریی ئەوان و نەبوونی نوێنەرێک لەو دانووستانانەیە، بە بڕوای ئێوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو باروودۆخە، ئایا کوردەکان لە گۆڕەپانی سیاسی سووریا و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر رۆڵی "مۆرە"یان بۆ رۆڵبینینی یاریکەرە گرنگەکان هەیە و یا خۆیان دەتوانن رۆڵێکی کارایان لە گۆڕەپانی سووریا، شەڕ دژ بە داعش و تیرۆریسم و گرینگتر لەوانە رۆڵێکی گرینگیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت؟
من کاتێک لە وڵامی پرسیاریی ئێوەدا "دەستی دەرەکی" لە پێکهێنانی ناکۆکییەکانی حیزبە کوردییەکان بە کاریگەر دەزانم بە هەمان رێژەش کاریگەریی هەر ئەو "دەستە دەرەکییە"ش لە زیادنەبوونی رۆلی کوردەکانی سووریا بە کاریگەر دەزانم چونکە بێتوو رۆڵی کوردەکان زیاتر و بەرچاوتر بێت بێگومان بە زەرەری هەر ئەو "دەستە دەرەکییە"یە و ئەم کردەوەیە لە پێناو هەمان سازکردنی ناکۆکییەکانە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی خۆیان، بۆ نموونە هەر لەو کۆبوونەوانەی ئاستانە و ژنێڤ کە گوتتان هەر ئەو دەستە دەرەکییە گرینگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەن کە دەرئەنجامەکانی دەستنیشان دەکەن و ئەوانن کە دیارییدەکەن چ کەسێک بە چ رێژەیەک لە مەسەلەکانی سووریادا بەشیان هەبێت، لە لایەکی دیکەشەوە کاتێک ئەم دەستە دەرەکییانە بەشداربوونی کوردەکانی سووریا بە بێدەنگی سیاسیی ئەوان لە کۆبوونەوەکان گرێدەدەن، ئەوە بە چ مانایە؟ ئەوە بەو مانایەیە کە کوردەکان مۆرەیەکن و کەسانی دیکە بە جیاتی ئەوان بڕیاردەدەن و هەموو پەیوندییەکان لەگەڵیاندا لە پشتیوانیی سیاسی تاکوو پڕچەککردنیان تەنیا بۆ شەڕ لەگەڵ تیرۆریستم و داعشە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوانە ئایا وێناچێت کە دەبێت بەشی چالاکییە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەبوون و بەشداریی حیزب و کەسایەتییە کوردەکان پڕرەنگتر لە رابردووبێت و لە هەر کۆبوونەوە و دانووستانێک نوێنەرێکی حیزبێکی بەشداریی بکات تاکوو هاوکات لەگەڵ خەباتی چەکداریی و شەڕ لەگەڵ داعش، ئاستی کاراکردنی رۆڵی کوردەکانی سووریا لە مۆرەیەکەوە بۆ کاریگەی بەرزبێتەوە؟
ئەمڕۆ کوردەکان چ بیانەوێت و چ نەیانهەوێت دیسانەوە رۆڵیان هەر لەم ئاستەدا دەمێنێتەوە. هەر وەککو ئاماژەم پێکرد، ئەکتەران و دەستی دەرەکی ئەم ئیزنە بەوان نادات بەڵام لە پێناو ئەم مەسەلەیە دەبێت بڵێم ئەگەر ئەم دەستە دەرەکییە رۆڵێکی گرینگ بۆ کوردەکانی سووریا لەبەرچاو نەگرێت، بێگومان باروودۆخ و هەلوومەرجی ناوچەکە و خودی سووریاش هەر بەم شێوەیە بەرو پێشەوە دەڕوات و ناوچەکە ئاشتی و ئاسایشی سەقامگیر بە خۆیەوە نابینێت، ئەوە بەو مانایە نییە کە کوردەکان دەبنە هۆی ناسەقامگیری بەڵکوو بەو مانایەیە مادامێک کە پێگەی واقیعی و مافی کوردەکانی سووریا پێیان نەدرێت، رۆڵی ئەوان لە بەئاکامبوونی ئاسایشی سەقامگیر بەوان نەدراوە، لە دەرئەنجامدا گەیشتن بەم ئاواتە وەپاش دەکەوێت و ئەو پاشکەوتنە تا کاتێک درێژەی دەبێت کە ئەم باروودۆخە بەم شێویە بێت. لە وڵامی پرسیاریی شێوەدا دەبێت بڵێم بەشی دیپڵۆماسی و دانووستانی سیاسی بە رێژەیە خەباتی چەکداریی گرینگ و حەیاتییە. بەردەوام حیزب و دەزگاکانی راگەیاندنی کوردیی رۆڵی خۆیان دەگێڕن و بەردەوام ئامادەیی بەشداریی خۆیان لە هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک راگەیاندووە بەڵام کاتێک کە ئەم ئامادەبوون و بەشدارییە بە پێش مەرجەوە گریبدرێت، ئەوە سروشتییە کە بۆ کوردەکان بەربەستی زیاتر دادەندرێت.
زیاتر لەو خاڵانەی کە گوترا، حیزبە کوردییەکانی سووریا بۆ گەیشتن بە رۆڵی ئەکتەرێکی گرینگ لە گۆڕەپانی سووریا و ناوچەکەدا دەبێت چ هەنگاوێک بهاوێژن؟
بە بڕوای من، یەکەمین کار کە دەبێت ئەنجامی بدەن چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکی و گەیشتن بە یەکێتییەکی بەردەوام و پایەدارە تاکوو لە سێبەریی ئەو یەکێتییەدا، بەهێزبن و بە بوونی ئەم هێزە، دیسانەوە دەستە دەرەکییەکان توانایی جووڵانەوە، گێڕەشێوێنی و دروست کردنیی ناکۆکییان نابێت و دوای ئەوە کوردەکان بە بەرپرسیاریی دروست و ناسینێکی دەقیق و واقیعی لە باروودۆخی سووریا بگەن تاکوو بتوانن رۆڵی خۆیان لە گۆڕەپانی سووریادا بۆ مۆرەیەکی کاریگەر بگۆڕن. هەر چەندە بەبڕوای کەسانێکی زۆر یەکێک لە گرینگترین و شایە بگوترێت گرینگترین هۆی شەڕ لەگەڵ داعش لە سووریا کوردەکانن بەڵام دیسانەوە دووپاتی دەکەمەوە ئەم ئەم دەستە دەرەکیانە بهێڵن کوردەکانی سووریا ئێستا رۆڵێکی زۆر گرینگ لە ئاستی نێودەوڵەتی دەگێڕن.
بەڵام لێرەدا ناکۆکییەک بوونی هەیە، حیزبە کوردییەکانی سووریا بە هۆی نەبوونی توانای پێویست، هەم لە لایەنی ئابووری و هەمیش لە لایەنی چەک و تەقەمەنییەوە، هێزیی ئەوتۆی نیە و دەبێت لە پەیوەندیی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وەکوو ئەمەریکا و رووسیا توانایی و کرەسەتی پێویست وەدەستبخەن، ئێوە ناکۆکییە چۆن دەبینن؟
ناکۆکیی بوونی نییە، ئەگەر یەکێتی پێکبێت، هێزیش بەشوێنیدا پەیدادەبێت و چونکە ئەمڕۆ ئەم یەکێتییە بوونی نییە، هەر حێزبێک کە سەر بە لایەن و دەستێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بێت بە وەرگرتنی ئیمتیاز و ئەنجامدانی کارگەلێک لە مەعامەلەی سیاسی بەشوێن بەرژەوەندیی خۆیەوەیەتی، هەڵبەت لەم ناوەندەدا من تەنیا هێلکەکانی ناکۆکی نێوان حیزبە کوردییەکانی سووریا لە سەوەتەی هاندانی "دەست دەرەکی" دانانێم، بێگومان خودی ئەم حیزبانەش هەڵەیان هەبووە بەڵام ئەگەر بەشوێن رۆڵی واقیعی کوردەکانەوە بین و باوەڕمان بەو ئامانجە هەبێت دەبێت هەر کام لەم حیزبانە لە بەشێک لە بەرژەوەنیی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان چاوپۆشی بکەن، نابێت مەبەست و ئاواتە گەورەکانی خۆیان فیدای بەرژەوەندییەکی چکۆلەی حیزبی بکەن و دەبێت هەر حیزبێک لە پێناو ئەم مەبەستە هەنگاو هەڵێنێت بەڵام سەبارەت بە لێکترازانی واشنگتۆن و مۆسکۆ دەبێت بڵێم لە بەرانبەر یەکتریی وەستانی لەم جۆرە لە سەرەتاوە بوونی هەبووە، لە ئێوە دەپرسم ئەگەر ئەم وێکنەچوون و بەرەنگاربوونەوەی بەرژەوەندییە بوونی نەبوایە ئایا لە سەرەتادا شەڕێک هەڵدەگیرسا؟ سەبارەت بە مۆسکۆ دەبێت بڵێم کە لە سەرەتای ئامادەبوونییەوە زۆر پڕدەسەڵات هاتەپێشێ کە تا ئێستاش ئەم هێزەی خۆی پاراستووە، خاڵێکی بەرچاو لێرەدا ئەوەیە کە بە بوونی ئەم دەسەڵات و زلهێزییەوە بە نیسبەت واشگتۆن، ئەگەر رووسیا نەتوانێت هەلوومەرجەکە کۆنترۆڵ بکات، باروودۆخی ناوچە، کاریگەریی و نفووزی بەسەر کوردستانی سووریادا دەتوانێت بە تەواوەتی بە پێچوانەوە بسووڕێتەوە و ببێتە هۆی نابوودی تەواویی خۆی.
رۆژنامەی وەقایع اتفاقیە، رۆژی یەکشەمە 27ی فەروەردینی 1396، ساڵی دووهەم، خولی نوێی، ژمار 381، لاپەڕەی 5.