امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

"به‌پێی‌ ده‌ستور نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ یاسایی‌ نیه"

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا سه‌ردانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌كات.

نازم ده‌باغ به‌رپرسی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ تاران رایگه‌یاند"له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شاندێكی‌ به‌رز سه‌ردانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ هه‌ندێ‌ ولاَت و ئایا له‌دیدی ده‌ستووری عیراق‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه‌ تاچه‌ند یاسایین؟ ده‌باغ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات" پێموایه‌ تائێستا سوود له‌و به‌نده‌ی ده‌ستووریش وه‌رنه‌گیراوه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ریان هه‌بێت له‌باڵیۆزخانه‌كاندا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ خواستی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ وایكردووه‌ نوێنه‌رایه‌تی بۆ حكومه‌ت بكه‌نه‌وه‌، واته‌ رازین حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مانه‌ به‌پێی ده‌ستور یاسایی نین.
ده‌شڵێت" ئێمه‌ لێره‌ وه‌كو تاكه‌كه‌س ئه‌م بینایه‌مان به‌كرێگرتووه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی، چونكه‌ لێره‌ حكومه‌ت ده‌پرسێت كه‌ ئه‌م شوێنه‌ی به‌كرێی ده‌گریت بۆ چیت ده‌وێت؟ بۆیه‌ ئه‌مه‌ هاوكارییه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌، له‌فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو ئه‌مریكا به‌ناوی كۆمپانیاوه‌ خانووه‌كان به‌كرێگیراون، به‌جیاوازی ئه‌وه‌ی له‌وێ چاوپۆشی له‌هه‌ڵواسینی ئاڵاو تابلۆ كراوه‌، به‌ڵام هه‌مووشیان له‌چوارچێوه‌ی بڕیارو په‌یوه‌ندی سیاسیدا كراون كه‌ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌یانه‌وێت نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌وڵاته‌كه‌یان هه‌بێت. 

Read کد خبر: 217

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی