امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 24 تشرینی دووەم 2024

سایتی ئاوێنه‌ لایه‌نگیریی ده‌ره‌كی و غه‌یره‌ كورد ده‌كات

سایتی ئاوێنه‌ رۆژی 2/6/2010 بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا له‌لێدوانی مامۆستا نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران

بۆ سایتی خه‌به‌ر ئۆنلاین- ی ئێرانی، شیكارێكی نادروست و دوور له‌واقیعی و خه‌یاڵاوی بۆ لێدوانه‌كان هۆنیوه‌ته‌وه‌و تێیدا نه‌ك ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی وه‌لا ناوه‌و راستگۆیی له‌ده‌ستداوه‌، راستییه‌كانیشی شێواندووه‌و وێنه‌یه‌كی وای خستۆته‌ به‌رچاو كه‌ هیچ به‌هایه‌كی بۆ حكومه‌ت و داموده‌زگا ره‌سمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێشتۆته‌وه‌.
ئێمه‌ نامانه‌وێت بچینه‌ ناو ورده‌كاری لێدوانه‌كان و جارێكیتر ئه‌و لێدوانه‌ بڵێینه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌قه‌ فارسییه‌كه‌ وه‌ك خۆی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی به‌دبه‌ختی و شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ره‌وتی رۆژنامه‌نووسی كوردستان بوونی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نووسی له‌و شێوه‌یه‌ له‌ناو كه‌شی ئازادی كوردستاندا كه‌ خۆبه‌خۆ حه‌ز به‌لایه‌نگیری ده‌ره‌كی و غه‌یره‌ كورد ده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كیانێكی ره‌سمی و ده‌ستووری ناو عیراقه‌و ئیلتیزاماتی یاسایی ده‌كه‌وێًته‌ سه‌رشان و ده‌بێت له‌ئاست ئه‌و لێپرسراویه‌تییه‌دا بێت.
ئه‌مڕۆ كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ناو ئێراندا كه‌ كێشه‌ی ئه‌منییه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌یه‌، به‌پێی ئیلتیزاماتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان وه‌ڵامی ده‌وڵه‌تی ئێران بداته‌وه‌ له‌م رووه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خه‌ڵك به‌دوور بگرین له‌تۆپباران و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی، ئایا له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نها حكومه‌ت به‌رپرسه‌؟ ئه‌ی پژاك و په‌كه‌كه‌ چی ئیلتیزامێكیان ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان؟ ئاوێنه‌و هاوشێوه‌كانی با بچن له‌و 210 گونده‌ بپرسن كه‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ژێر ده‌ستی په‌كه‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن حكومه‌ت ئاوه‌دانییان بكاته‌وه‌و خزمه‌تگوزارییان پێبگات.
ئاوێنه‌و هاوشێوه‌كانی ئه‌گه‌ر راستگۆن ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌رانی په‌كه‌كه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئیدانه‌ی كوشتنی لێپرسراوانی ئێرانی ئێران ده‌كه‌ن و داوای لێبووردن له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.
جارێكی تر سه‌ره‌ڕای به‌درۆخستنه‌وه‌ی سایتی ئاوێنه‌و هاوشێوه‌كانی رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و لێكگه‌یشتنی باش له‌مڕووه‌وه‌ هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م هه‌وڵانه‌.


به‌شی راگه‌یاندنی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران

 

Read کد خبر: 211

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی