امروز: شەممە 23 ت دووەم 2024 برابر با 23 تشرینی دووەم 2024

وتو ویژ له گه ل " نازم ده باغ " نوینه ری یه کیتی نیشتمانی کوردستان له تاران

کوردانه:محمدرضااسکندری:ئازيزان بينه راني راديو وبسايت کوردانه: ئاماژه: کوردانه ئه م پرسيارانه ي بو به ريز نازم ده باغ نوينه ري بالاي يه کيتي نيشتماني کوردستان له تاران ناردووه و جه نابيان له ولامي ئه و پرسيارگه له له 10 به ند دا، تيبيني خويان ره وانه کردووه که به پيويست ده زانين ده قي ولامي جه نابيان بلاو بکه ينه وه 1- لەراستیدا بابەتی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد پرۆسەیەكی سیاسی نەتەوەیی گرنگە هەروەكو خۆتان باستان كرد كەلەرۆژی ( 24-5-1999 ) دامەزرا وەكو راستكردنەوەیەك لە بروكسل بوو چونكە بەندەش ئەندام بووم وەكو نوێنەری یەكیەتی بەڵام لەبەرهۆكارێكی تایبەتی لەكۆنگرەكەدا بەشدار نەبووم ....

 

ئەلبەتە ئامانج لەكۆنگرەیەكی وا پێش هەموو شتێك كۆكردنەوەی هێزولایەن و بیرورا جیاجیاكانە لەشێوەی خەباتدا لەژێرسایەی دروشمێك كەهەر هەموو لەسەری كۆكن ئەویش خەبات و بەرخودانە
لەپێناو ئامانجەكانی گەلی كورد لە هەموو پارچەكان بەمەبەستی بەرگریكردن لەمافەكان و گەیشتن پێی
دیارە زەمانێك لەرێگای خەباتی چەكداری و سیاسی و دبلۆماسی و شەركردن بوو لەگەڵ رژێمەكانی كوردستانیان بەسەردا دابەش كراوە بەڵام ئەمرۆكە دونیای زانست و جیهان بینی و تەكنەلۆجیای تازەیە و پێویست دەكات شێوەی بیركردنەوە وخەبات بەپێ ی قۆناغەكان و لەسەر رۆشنایی باری مەوزوعی زاتی كاری هێزە سیاسیەكانی كورد لە چوارچێوەی مافەكانی مرۆڤ و بەشێوەیەكی ئاشتی لەرێگەی دبلۆماسیەت و دایەلۆگ مافەكانی كورد بەدەست بهێنن و پارێزگاری لێ بكەین ...ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كەلەكاتێكدا مەترسیەكان لەسەر كورد زیاد بێت و هەرەشەی لەناوچوونی بكات كەرەستەكانی تری خەبات بەكارنەهێنێت....

2- كۆنگرەیی نەتەوەیی كورد لەم بارودۆخە هەستیارە دا پەیامی بونی كورد لەهەموو پارچەكان و دونیای ئەمرۆكەدا دەسەلمێنێت و پەیامی خەبات و تێكۆشا بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی لە رێگەی ئاشتی و دایەلۆگدا و پەیامی پێكەوە ژیان و كاری فرەیی یە پێكەوە .

3- ناكرێت رۆڵی سەرەكی كۆنگرە بدەی بە لایەنێك چونكە بیر و كار لە پێناوی كۆنگرە لەبیر و هزری هەموو تاكێكی كورد دا هەیە و هەبووە...چ لەچوارچێوەی پارت و لایەنە سیاسیەكان چ لەبیر و هزری كەسایەتیە سیاسی و رۆشنبیرو نووسەر تا دەگاتەهاوڵاتیەك . بەڵام وەكو حیزب و لایەن دەكرێت بگوترێ یەكیەتی و پارتی و پەكەكە لەپێشەوەی ئەم كارەدا بوون، وەئەمرۆكەش كەسێكی شیاو و لەبار و بەتوانا كە توانای بەرێوەبردنی كۆنگرەی هەبێت بەرێز كاك مەسعود بارزانیە...........

4- بارودۆخی پارچەكانی كوردستان لەگەڵ یەكتری جیاوازیان هەیە هەر یەكە لەپارچەكان لەگەڵ جۆرێك لەفەرهەنگ و شارستانیەتی تا مەزهەبیش تێكەڵاوە ......دیارە كە بروامان بە خەباتی سیاسی و دبلۆماسی و دیموكراسی هەبێت كەرێگایەكی گونجاوە لەم سەردەم و قۆناغەدا لە چوار چێوەی قانونی ئەساسی ئەو وڵاتەی تێیدایە بە مافی رەوای خۆی بگات ،هەروەكو لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا هەیە واتە فیدراڵیەت لەم قۆناغەدا گونجاوترین هەڵبژاردەیە .

5- بەگشتی من هەمیشە بەشێوەیەك لەشێوەكان مەترسی نەك لەسەر ئایندەی كوردەكانی رۆژهەڵات دەبینم بەڵكو هەندێ جار مەترسی لەسەر هەمووان دەبینم بەهەرێمی كوردستانی عێراقیشەوە چونكە ئەبێت ئەوە بزانین ئەو ووڵاتانەی كوردستانی بەسەردا دابەشكراوە لەخۆشی ئێمەو خۆیان دانیان بە مافەكانمان نەهێناوە بەڵكو لەئەنجامی خەبات و گۆرانكاریەكاندا بەدەست هاتووە .....بۆیە كاتێك ئەم هەلومەرجانە بگۆردرێت بۆی هەیە جارێكی ترمافەكانی كورد بكەوێتە بەر مەترسی یەوە ....هەر لەبەر ئەمەشە من وای بۆ دەچم كەلەبەرچاو بگیرێت كێشەی كورد و مافەكانی كورد لەخۆر هەڵاتی ناوەراستدا نەبێتە فاكتەرێكی دروست بوو ئاشتەوایی ناوچەیی و بەیانی توركیا و ئێران و عێراق و سووریا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان لەسەر كورد یەك هەڵوێست بنوێنن .....

6- پێم وانیە كەس بكرێتە قوربانی و هیچ لایەنێكیش بۆی نیە رێگە لەكەس بگرێت ئەگەر مافی بەشداربوونی هەبێت لە كۆنگرە ، جگە لەوانەی بەدرێژایی مێژوو خیانەتیان بە كورد كردبێت و هاوكاری رژێمەكان بووبن بۆ سەركوت كردنی شۆرشەكانی كورد و كوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل .

7- باشترین ئاكام و ئەنجام بۆ كۆنگرەیەك پەیام و هەڵوێستی سیایە و راستگۆیی لەگەڵ یەكتری بۆپاراستنی یەك ریزی گەلی كورد لەهەموو بۆنەو ساتەكاندا .لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی گەلی كورد بێت و دوور لەبەرژەوەندی كەسایەتی و حیزبایەتی.

8- بەبروای من گرنگ نیە حیزب و رێكخراوێك چەند كەس و چەند نوێنەری هەبێت ،لەسەر بنەمای پێگەی جەماوەری هەوەكو لەوەڵامەكانی پێشو باسمان كرد بەپێی دروشم و ئامانجەكانی رابووردوی لەخەبات و تێكۆشاندا بەشدار بێت ،ئەوەی ئەشی بینی تا ئێستاكە هیچ جۆرە فەرامۆش كردنێك بەدی نەكراوە .

9- دەبێ هەموو ئەوانەی چ حیزب و رێكخراوی سیاسی بن چ رێكخراوە مەدەنیەكانن كەلەئامانجەكانیاندا یەك دەگرن لەگەڵ خەباتی نەتەوەیی و لەپێناوی بەدەست هێنانی مافی ئازادی و دیموكراسیدا هاوبەش ، بەشدار بن....

10- وەكو لەباسەكاندا هاتوو دیارە بەرێز كاك مەسعود بارزانی ئەمرۆكە وەكو سەركردەیەكی كورد و كەسایەتی یەكەم لەم قۆناغەدا لەپەیامەكەیدا پەیامی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسیدا هەموو لایەك دەگرێتەوە ، چ ئەوانەی بەبەشێك لەمافەكانیان گەیشتوون و چ ئەوانەی لەخەباتدان بۆ دەست هێنانی ....بەتایبەتی كۆنگرە بەلایەنی كەم دەبێت رەچاوی مافەكانی گەلی كورد لەپارچەكاندا بكات لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەی وڵاتەكەیدا....

 

Read کد خبر: 201

دوایین هەواڵ

راپۆڕتەکانی پڕ بینەر

حالت های رنگی